. . . .


6 Nov 2011

کۆنفڕاسی گشتی کومیتەی سویس،ی حدک کوردستان بە بەشداری زۆربەی ئەنداما?


ناوەندی هەواڵ- سویس: رۆژی شه‌‌ممه‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٥/١١/٢٠١١ له‌‌کات ژمێر ١١ێ پێش نیوه‌‌رۆ کومیته‌‌ی سوئیس،ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان به‌‌ به‌‌شداری به‌‌شێکی به‌‌رچاو له‌‌ ئه‌‌ندامانی حیزب وهه‌‌روه‌‌ها نێونه‌‌ری کۆمێسیونی‌‌‌ ته‌‌شکیلاتی ده‌‌رەوه‌‌، ، و نوێنه‌‌ری کۆمێسیونی پارێزگاری له‌په‌‌‌‌‌یڕه‌‌و پرۆگرام له ‌‌ده‌‌روه‌‌ی وڵات کۆنفرانسی ساڵانه‌‌ی خۆی به‌‌ڕێوه‌‌‌ برد.
سه‌‌رتا ناوی کۆنفرانس به‌‌تێکڕای ده‌‌نگ به‌‌ناوی کۆنفرانسی هیوا عه‌‌لی موحه‌‌مه‌‌دی ناودێرکرا وبه‌‌م چه‌‌شنه‌‌‌ ده‌‌ستی به‌‌ کاره‌‌کانی کرد.
پێشه‌‌کی بەرنامە بە١ده‌‌قیقه‌ بێ ده‌‌نگی بۆ گێانی پاکی شه‌‌هیدانی کورد وکوردستان و‌‌هه‌‌روه‌‌ها بۆ گیانی پاکی هیوای جۆانه‌‌ مه‌‌رگ که‌‌٢ حه‌‌فتە له‌‌مه‌‌و پێش له‌‌ وڵاتی سویس کوچی دۆای کرد دەستی پێکرد.
پاشان له‌‌لایه‌‌ن به‌‌رێز عه‌‌‌زیز ئه‌‌حمه‌‌دی باسێک له‌‌ سه‌‌ر ژیان ودڵسۆزی هیوا له‌‌ ماوه‌‌ی ژیانی ‌‌دا ‌‌له ‌‌وڵاتی سویس و تا کۆچی دوایی که‌‌ له‌‌خزمه‌‌ت ئامانجی حیزب وگه‌‌ل دا به‌‌و پەری دڵسۆزی له‌‌هه‌‌موو ئه‌‌و ئه‌‌رکانه‌‌ی که‌‌ لایه‌‌ن کومیته‌‌وە پێ ده‌‌سپێردرا کرا.
پاشان کومیته‌‌ی حیزب سوپاسی خۆیان پێشکه‌‌ش به‌‌هه‌‌موو ئه‌‌ندامان ودۆستان که‌‌یارمه‌تێان داین بۆ به‌‌رێ کردنه‌‌وه‌‌ی ته‌‌رمی ناوبراو بۆ کوردستان وهه‌‌روه‌‌‌ها هاورێیانی دڵسۆزمان له‌‌ کوردستان که‌‌ ئه‌‌رکی به‌‌ خاک سپاردن وسه‌‌رخۆشی هیوایان له ‌‌ئەستۆ بووکرد.
به‌‌شی دووهه‌‌م ڕاپۆرتی ساڵ ‌‌ونیوێک کاری کومیته‌‌ له‌‌م وڵاته‌‌ له‌‌لایه‌‌ن به‌‌رپرسی کومیته‌‌وە پێشکەش ‌‌‌کرا.
پاشان نوره‌‌ درا به‌‌ ئه‌‌ندامان تا به‌‌ تێبینی و ڕه‌‌خنه‌‌ بۆ ده‌‌ست نیشان کردنی کاره‌‌کان وده‌‌وڵه‌‌مه‌‌ند کردنی کاری داهاتوو سەرنجی وبۆچونی ‌‌خۆیان له‌‌مه‌‌ر ڕاپۆرته‌‌‌که‌‌‌ ڕابگه‌‌یەنن کە لەو بەشەش دا هاورێیان به‌‌و په‌‌ری هه‌‌ست به‌پرسایه‌‌تی چالاکانه‌‌ به‌‌شداری باسه‌‌کانیان کرد وله‌‌ لایه‌‌ن هاوڕێیانی کومیته‌‌ی پێشوو وڵامیان درایه‌‌وه‌‌ و ‌‌به‌‌تێکڕای ده‌‌نگ ڕاپورەته‌‌که‌‌یان ته‌‌ئید کرد وسوپاسی خویان بۆ هه‌‌موو زه‌‌حمه‌‌ته‌‌کانی ئه‌‌و ماوه‌‌یه‌‌ ‌‌پێشکه‌‌ش به‌‌هاوریانی کومیته‌‌ی پێشوو کرد که‌‌ئه‌‌رکی به‌‌ریوه‌بردنی کاره‌‌کانیان له‌‌ ئه‌‌ستوو بو.
ئینجا به‌‌‌رێز سه‌‌ید ئه‌‌حمه‌‌د حوسینی له‌‌ لایه‌‌ن به‌‌شی ته‌‌شکیلاتی ده‌‌رەوه‌‌ هێندێک باسی له‌‌مه‌‌ر کاری رێکخراوه‌‌یی وئه‌‌رکی ئه‌‌ندامان له‌‌ده‌‌رەوه‌‌ی وڵات بو‌‌ به‌‌شدارن باس کرد. ناوبراو به‌‌ئێشاره‌‌ به‌وه‌ی که‌‌ هه‌‌موی ئێمه‌‌ ده‌‌بێ،نێونه‌‌ری گه‌له‌‌مان بین وده‌‌نگی مه‌‌زلومه‌‌یه‌‌تی وان به‌‌ گٶی ده‌‌م وده‌‌ستگاکانی مافی مرۆف ووڵاته‌‌ ئوروپایه‌‌‌‌کان بگه‌‌ینن، وجه‌‌نایه‌کانی رژیمی دیکتاتوری کوماری ئیسلامی ده‌‌رحه‌‌ق به‌‌گه‌‌له‌‌که‌‌مان له‌‌ قاو بدین..
به‌‌ریزکاک موحه‌‌مه‌‌د ئیسماعیلی باسێکی له‌‌ سه‌‌ر ئه‌‌رک و وزیفه‌‌ی کومیسیوی پارێزگاری پێشکەش کرد وهه‌‌روه‌‌ها وجود و فلسه‌‌فه‌‌ی ئه‌‌و کومسیونه‌‌ی گه‌‌ڕانده‌‌وه‌‌ بۆئەوه‌‌ی که‌‌ هه‌‌موو ئه‌‌ندامانی حیزب ده‌‌بێ ئه‌‌منێه‌‌تی حقوقیان له‌‌ ناو حیزب دا پارێزراو‌‌بێ وباسێکی له‌‌ کار و چالاکی ودیپلوماسی حیزب وهه‌‌ڵویسته‌‌ به‌‌جێ خەڵک پەسندەکانی حیزبی له‌‌مه‌‌ر ڕووداوه‌‌کانی ناوچه‌‌ وئێران پێشکەشی به‌‌شداران کرد.
پاش پشوو دان خواردنی خوانی نیوه‌‌ڕۆ، نۆره‌‌ گه‌‌یشته‌‌ هه‌‌ڵبژاردنی ئه‌‌ندامانی تازه‌‌ی کومیته‌‌ که‌‌ ٧ که‌‌س خۆیان بۆ به‌‌ریوه‌‌بردنی کاری داهاتووی کومیته‌‌ دێاری کرد و لە کەشێکی تەواو دیموکراتیک دا ده‌‌نگی مه‌‌تمانه‌‌یان پێ درا.
پاش ته‌‌واوبونی کاره‌‌کانی کۆنفرانس جارێکی دیکه‌‌ هه‌‌موو ئه‌‌ندامانی دڵسۆزی حیزب بڕیاریان دا که ‌‌بۆ به‌روە‌‌پێش بردنی کاره‌‌کان و ئه‌‌وئه‌رک و وزیفه‌‌ی که‌‌ له‌‌مه‌‌ودوا پێیان ده‌‌سپێردرێت. پالپشتی کومیته‌‌ بن.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کومیته‌‌ی سویس
بۆبینینی وێنەکانی ئەو کۆنفڕانسە کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1221 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact