. . . .


5 Nov 2011

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە سمینارێکی حزبی "ئین هیس لیستە" و" حیزبی کومۆ???


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی هەینی رێکەوتی ٤/١١/٢٠١١ لە سەر داوای حیزبی "ئین هیس لیستە" لە دانمارک هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداری لە سمینارێک دا کرد کە لە ژێر ناوی"کاپیتالیزم "و "دارمانی کاپیتالیزم"دا پێکهات بوو. لەم سمینارە دا "پیە کلاوسن" ئەندامی پارلمانی دانمارک لە سەر لیستی حیزبی "ئینهیس لیستە" و" یۆن پیتەسن" بەرپرسی حیزبی "کومۆنیستی دانمارک"لە یورلەند لە سەر کاپیتالیزم و کێشەی ئابوری ئەورۆی جیهان بە گشتی باسێکیان پیشکەشکرد.شایانی باسە لەم نێوە دا هەیئەتی حدک ئاڵوگۆری بیرورای لە گەڵ "پیەکلاوسن" دا کرد وهەر دوو لایەن لە سەر ئەوە پێداگر بوون کە پێوەندی وهاوکاری زیاتر هەبێت لە نێوانیان دا و حزبی"ئین هیس لیستە" زۆر خۆشحالی خۆی بە بەشداری هەیئەتی حدک دەربڕی. جێگەی باسە هەیئەتی بەشداری حدک بریتی بوون لە نەبەز مستەفا پوور بەرپرسی کۆمیتەی حدک لە یورلەند وهاورێ ئاسۆ ئامادە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی دانمارک
danmark-sminar.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1056 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact