. . . .


4 Nov 2011

بەبۆنەی رۆژی قوتابی و پشتیوانی لە قوتابیان خۆپێشاندانی سەوز لە لەن?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ئەمرۆ هەینی رێکەوتی ٤ی نوامبری ٢٠١١ی زایینی کاتژمێری ٥ بۆ ٧ی ئێوارە بزوتنەوەی سەوز بە بۆنەی رۆژی قوتابی و پشتگیری لە خوێندکاران و قوتابیانی ژێر کۆت و بەندی ڕژیمی دژ بە زانستی ئیسلامی ئێران خۆپێشاندانێكی لە بەردەم جاسوسخانەی ئێران لە لەندەن رێکخست.
ئەم خۆپێشاندانە بە بەشداری چالاکانەی بەشێكی بەرچاو لە خەڵکانی دانیشتوی لەندەن و دەوروبەر بەڕێوەچوو.
گشت دروشمەکان بەدژی رژیم و سەرکوت و ئازاری خەڵک و بە تایبەت چینی خوێندکار و قوتابیانی ئێران و هەروەها بێ عدالەتیەکانی ئەو رژیمە بوو. خۆپێشاندەران بە هەڵگرتنی دروشمی جۆراوجۆر و هەروەها وێنەی زیندانیان ناو چاڵە ڕەشەکانی ئەو ڕژیمەوە و کوژراوەکانی دەیان ساڵی ڕابردوو، داوای ڕاگرتنی ئیعدام و ئازاد کردنی گشت زیندانیانی سیاسی لە سەرەوەی هەموویان کەروبی و موسی دەکرد.
جێگای ئاماژەیە کە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا، هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبمان بەشداری چالاکانەیان کرد و هەر لەو خۆپێشاندانە دا نوێنەرایەتی حیزبمان چاوی بە هاوڕێیانی شورای خۆپێشاندانەکە کەوت و لەسەر بەرنامەکانی داهاتوو و دوان و قەراری دیداری فەوریان بۆ زیاتر و باشتر بەرێوەبردنی کارەکان لەو پیوەندیەدا، دا.
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3695 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact