. . . .


31 Oct 2011

ڕاپورتی کوبونەوی گشتی ی.ژ.د.ک لەوڵاتی فنلەند


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩-١٠-٢٠١١ لە شاری تورکوی وڵاتی فینلاند و بە بەشداری بەرێز گولالە شەرەفکەندی ئەندامی کومیتە ناوەندی ح.د .ک و بەرپرسی ی.ژ.د.ک لە دەرەوەی وڵات، کۆبوونەوەیەکی بەرین بۆ ئەندامانی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لەو وڵاتە پێک هێنا . کۆبونەوە لە دو بەش دا بوو. بەشی یەکەم بریتی بوو لە باسێکی گرنگی رۆژ لە سێ تەوەری جیاواز باسێك له‌ سه‌ر کۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌کێتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستان له‌ مانگی ئاگۆستدا، باسێک له‌ سه‌ر پلا‌تفۆرمی هاوبه‌شی ژنانی کورد و باسێک له‌ سه‌ر چالاک کردنی ژنانی کورد له‌ تاراوگه. ئەندامانی بەشدار لەو کۆبوونەوەیە دا بە شیوەیەکی زۆر چالاکانە لە باسەکاندا بەشداریان کرد و پرسیار و تێبینیەکانی خۆیان هێنایە بەر باس و و لە کۆتایی دا خاتوو گوڵاڵە بەوردی وڵامی پرسیارکانی دایەوە و شێکردنەوەی پێویستی بۆ تێبینی بەشدار بووان پێشکەش کرد. بەشی دووهەمی کۆبونەوەی ئەندامانی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان تەرخان کرا بۆ خۆپاڵوتن و هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرییەکی نوێ بە مەبەستی نۆژەنکردنەوە دەستەی بەرێوبەری ئەم رێکخراوەیە لە ولاتی فینلەند، کە لەگەڵ پێشوازی هاوڕێیانی بەشداربوو بەرەوڕوو بووەوە و لە پرۆسەیەکی دیمۆکراتیک دا کومیتەیەکی نوێ بۆ یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتە هەڵبژێردرا.
جێگەی باسە کە ناوئاخنی کۆبوونەوە و کۆنفڕانسەکە بە دەنگی خۆشی هونەرمەندی کاک فەرهاد ساڵحی ڕازایەوە. سمینار و کۆنفڕانسی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند پاش زیاتر لە ٥ کاتژمێر کاری بەردەوام کۆتایی پێهات.
یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان- فینلاند
zjinan-finland1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3685 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact