. . . .


31 Oct 2011

بەشداری بەرپرسی پەیوەندیەکانی حدک لە ئەمریکا لە سمینارێکی ڕێکخراو??


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١١ی زایینی لە سەر داوای فەرمی ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئیران، بەڕێز کامران بالنور، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەشداری لە سمینارێکدا کرد کە لە لایەن ئەو ڕێکخراوەیەوە لە شاری واشنگتۆنی پایتەختی ئەمریکا ڕێکخرابوو. ئەو سمینارە کە زیاتر لە ١٠٠ کەسایەتی چەندین وڵاتی تێدا بەشدار بوون، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی هۆتێل " ماندریان ئۆریەنتاڵ" بەڕێوە چووە و مەبەستی سەرەکی لێی تاوتوێ کردنی بارودۆخی داهاتووی ئێران و هەروەها لێکۆڵینەوە و بەدوادا چوون بۆ ڕووداوەکانی کەمپی ئەشرەف بوو.
سمینارەکە کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی بە وتەکانی ژنڕاڵ " شێڵتۆن،ی" سەرۆکی پێشوویی ستادی هاوبەشی سوپای ئەمریکا دەستی پێ کرد. پاشان باڵویز " داریل" باڵویزی پێشووی ئەمریکا لە چەندین وڵاتی جیهان وتەیەکی سەبارەت بە دۆخی ئێران پێشکەش کرد. ئینجا جۆن یانویج،ی بەرپرسی پێشووی بەشی ئاسیای دەزگای سیخوڕی ئەمریکا سیا و قازی سولیڤان و ئادرمیرال ئالیانس لە هێزی دەریایی سوپای ئەمریکا هەر یەکە و وتارێکیان سەبارەت بە داهاتووی ئێران و دۆخی هەنووکەیی ئۆردۆگای ئەشرەفی ڕێکخراوی موجاهدین پێشکەش کرد. سمینارەکە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ کۆتایی پێ هات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1050 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact