. . . .


28 Oct 2011

دیداری سکرتیری گشتیی حدک له‌گه‌ڵ کاربه‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره??


سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەلایەن کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیاوه‌ پێشوازی لێ کرا.

نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ بریتانیا رایگه‌یاند که‌ رۆژی دووشەممە، 2 ی ره‌زبه‌ر کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکڕات بە هاوڕێیەتیی مەولود سوارە، نوێنەری حیزب لە بریتانیا لەگەڵ کاربەدەستانی بەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەراستی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا کۆبوونەوە.

لەو کۆبوەنەوەیەدا کۆمەڵێك باس و بابەتی پێوەندیدار بە رۆژ‌هەڵاتی نێوەراست و ئێران و کوردستان تاوتوێ کران و له‌و دیداره‌دا هەیئەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە پێی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ داگرته‌وه‌ کە کۆمه‌لگای نێودەوڵەتی بەگشتی و یەکیەتیی ئورووپا و وڵاتی بریتانیا بەتایبەتی، دەبێ تێ بکۆشن زۆرتر فشار بخەنە سەر ئێران، بۆ ئەوەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ناچار به‌ رێزگرتن لەمافی مرۆڤ بکه‌ن و هەروەها ئیجازە نەدەن که‌ رژیمی ئێران پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاساو ڕێساکانی نێودەوڵەتییه‌کان درێژه‌ به‌ پێشێلکاریی مافی مرۆڤ بده‌ن.

لە بەشێکی دیکه‌ی ئەو دانیشتنەدا تێشک خرایە سەر بارودۆخی گه‌لی کورد لە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سه‌رنجدان بەو راستیە کە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی تایبەتی رۆژانە لە سیاسەتی هەڵاواردن و ئەمنیەتی کوماری ئیسلامی رەنج دەباو دەچەوسێتەوە.

هەیئەتی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیاش تێبینی و نوختە نەزەرەکانی ئەو دانیشتنەیان بەرز نرخاندو لە زۆر بارەوە نیزێکی تەواو له‌ راوبۆچوونه‌کانی دوو لایه‌ندا دەبینرا.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3656 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact