. . . .


20 Oct 2011

چاو پێکەوتنێکی دۆستانە لەگەڵ حیزبێکی چەپی دانمارکی


ناوەندی هەواڵ-دانمارک: له رۆژی 19-10-2011هەیئەتی نۆینەرایەتی کۆمیتەی ناوچەی یولەند پێکهاتو لە بەرێزان نەبەز مستەفا پور بەرپرسی ناوچە و هاورێ ئیسمایل مینایی لەگەڵ حیزبی چەپی دانماركی واتە ئین هیدس لیستە كۆبوونەوەیەکی دۆستانەیان پێکهێنا. لەو کۆبونەوەیەدا بەرێز نەبەزمستەفاپور له سەر وەزعی كورد به گشتی و بارودۆخی کورد لە ئێران بە تایبەتی قسەی كرد، کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی نۆینەرانی ئەم حیزبە بەرەوڕوو بوون. لەکۆتایدا دانیشتنەکە دا نامیلکەی مێژووی حیزب کە به زمانی ئینگلیسی نووسرابوو وەک دیاری کۆمیتە پێشکەش بەو هەیئەتە کرا. هه روەها هەردووك لایەن لە سەر ئەوە سا‌‌غ بوونەوه له داهاتوودا زیاتر كۆبوونەویان هەبێت بۆناسینی هەرچی زێاتری داب و نەریتی کوردی.
هەیئەتی حیزبی چەپی دانمارک بریتی بوون لە:
ئاناس بەرپرسی ناوچه
ئامینه خان مامۆستای دبیرستان هەیئەتی بەرێوەبەری
غاسمووس قووتابی زانستگا
هەیئەتی حدک بریتی بوون لە:
نەبەز مستەفا پوور بەرپرسی ناوچەی یوولەند
كاك ئێسماعیل مینایی
حیزبی دێمۆكراتی كوردستان كومیته ناوچەی یوولەند لە دانمارک.
didar-danmark.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 948 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact