. . . .


16 Oct 2011

بەڕێوەچوونی سمینارێکی سیاسی بۆ بەڕێز عێزەت پیرانی لە وڵاتی دانمارک


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: لە درێژەی کارو چالاکیەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک،رۆژی شەممە رێکەوتی ١٥/١٠/٢٠١١ بەشی تەشکیلاتی حیزب لەو ولاتە، سیمینارێکی لە شاری گرێوە، بۆ تێکۆشەری دیرین حیزب، بەرێز عێزەت پیرانی لە ژێر ناوی "نەتەوە و ناسیۆنالیزم" پێکهێنا.
سەرتای سمینارەکە بەسروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و دەقیقەیەک بێ دەنگی ڕاگرتن بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای ئازادی و سەربەستی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان لە لایەن کاک یوسف پەری بە نوێنەرایەتی بەشی تەشکیلات وێرای بەخێرهێنانی بەشدار بووان، داوا لە بەرێز عێزەت پیرانی کرا باسەکەی پێشکەش بە بەشداران بکات. بەرێز پیرانی لە بەشێک لە بابەتەکەیدا تیشکی خستە سەر نەقش رۆلی ناسێۆنالیزم و هۆکاری پێکهاتن وگەشەسەندنی لە سەدەکانی پێشودا و لایەنە ئیجابی و کارایەکانی لە سەر نەتەوەکان لەسەردەمی ئێستادا.
شایانی باسە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداری سیمینارەکە بوون و بە بیرو و بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو بابەتە، سیمینارەکەیان زێاتر دەوڵەمەند کرد.
بەشی تەشکیلاتی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێمۆکرات
danmark-sminar.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 972 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact