. . . .


5 Oct 2011

زنجیرەیەک کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنن بۆ زیاتر چالاک کردنی کومیتە و ئۆ??


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: لە رۆژانی ٣٠ سێبتامبر تا ٢ی ئۆکتۆبر کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند بە مەبەستی سازماندانەوەی سەرلەنوێ و گەشەدانی زیاتر بە کار و چالاکیەکانی حیزب لەم وڵاتە، لە نیزیکەوە لە گەڵ ئەندامانی حیزب لە هەرێمی هێلسینکی کۆبۆوە.
رۆژی هەینی، ٣٠ی سێپتامبر بە سەرپەرەستیی هاوڕێ رەحمان خالید نەژاد، بەرپرسی کۆمیتەی فینلاند، کۆبوونەوەی ئەندامانی حیزب لە هەرێمی هێلسینکی بە مەبەستی سازماندانەوەی سەرلەنوێی ئەندامان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نوێی بەڕێوەبەریی کۆمیته‌ی هێلسینکی ، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب لەو هەرێمە پێکهات.
کۆبوونەوە بە راگرتنی دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شەهیدانی رێگای ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد و لەسەرەتا دا هاوڕێ ره‌حمان مه‌عزوری به‌رپرسی پێشوي هه‌رێمی هيلسينکی باسێکی لە سەر کارەکانی تا ئێستای کۆمیتە پێشکەش کرد. پاشان کاک رەحمان خالید نەژاد وێڕای سپاس و پێزانین لە تێکۆشانی بەرپرسانی کۆمیتەی هەرێمی هێلسینکی لە ماوەی رابردوودا، لە سەر پێویستیی کۆبوونەوەکە و کارەکانی داهاتووی کۆمیتەی حیزب لە فینلاند بە گشتی قسەی کرد و ئه‌وجار ئامادەبوان روانگە و بۆچوونەکانی خۆیان لە سەر کارو تێکۆشانی حیزبی لە دەرەوەی وڵات بە گشتی و کۆمێته‌ی فینلاند به‌ تايبه‌تي به‌ ده‌ست نێشان کردنی خاڵە لاوازه‌کان خسته‌ ڕوو . هه‌ر له‌ درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری نوێ بۆ هه‌رێمي هیلسینکي هه‌ڵبژیردران .
هه‌روه‌ها له‌ درێژەی ئەو زنجیرە کۆبوونەوە و چالاکيانه‌دا هه‌یئه‌تێکی کۆمێته‌ به‌ مه‌به‌ستي به‌ سه‌رکردنه‌وه‌ي ئه‌ندامانی حێزب سه‌رداني شاره‌کانی پۆروۆ ، لاهتی و ئیسپۆیان کرد و له‌ نێزیکه‌وه‌ ئاڵ و گۆري بێرو رایان له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامان کرد . له‌و دیدارانه‌دا وێرای ده‌ست نێشانکردنی خاڵه‌ لاوازو به‌هێزه‌کانی چالاکێه‌کاني کۆمێته‌ي فێنلاند ، هه‌روه‌ها بۆ باشتر به‌رێوه‌بردنی چالاکێه‌کانی حێزبي له‌ داهاتودا سێستمی شانه‌ به‌ندیان له‌ هەرێمی هێلسينکی دامه‌زراند .
finland.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1129 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact