. . . .


4 Oct 2011

به ڕیوه‌چونی مه‌راسمێک به‌ بۆنه‌ی ئیعدام کراوانی زیندانی سیاسی??


ناوەندی هەواڵ- فەرانسە: له‌ 23مین ساڵیادی ئیعدامی به‌ کۆمه‌لی زیندانیانی سیاسیی له‌ سالی 1367 به‌ ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئیران، له‌ لایه‌ن ئه‌نجومەنی زیندانیانی سیاسیی فەڕانسه‌وه،‌ له‌ شاری پاریس مه‌راسمێک به‌ ڕیوه‌ چوو. له‌ ئه‌و مه‌راسمه‌دا که‌ به‌ به‌شداری به‌ شیک له‌ بنه‌ماڵەی‌ ئێعدام کراوه‌کان و هه‌روه‌ها چه‌ند زیندانیەکی ئه‌و ده‌وره‌ که‌ له‌ په‌تی سێداره‌ رزگار بوون و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی ئیرانی و کوردی تیدا بوو به‌رێوه‌ چوو. مه‌راسمه‌که‌ له‌ چه‌ند به‌ش دا پێشکه‌ش کرا، که سەرەتا‌ به‌ پاراستنی ١ خولەک‌ بێ ده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختکراوه‌کان ده‌ستی پێ کرد. پاشان په‌یامی ئه‌نجومە‌نی زیندانیانی سیاسی له‌ لایه‌ن" ئیران ئه‌نساریه‌وه‌"خۆیندرایه‌وه‌. ئینجا ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی مافی مرۆڤ له‌ لایه‌ن خاتوو مه‌سی پیشکه‌ش کرا، که‌ به‌ وردی تیشکی خستبوه‌ سه‌ر زیندان وئێعدام له‌ ئیران دا. دوابەدوای ئەو مێهدی ئه‌سڵانی زیندانی سیاسیی ده‌یه‌ 60 له‌ سه‌ر بارودوخی ئه‌وکاتی زیندان و ئێعدام کراوانی ئه‌و کات بۆ به‌ شداربووان باسێکی پێشکه‌ش کرد. دواتر لەیلا قه‌لعه‌بانی یه‌کێک له‌ ‌بنه‌ماڵه‌ ئێعدام کراوان، بۆ به‌شدار بووان قسه‌ی کرد و داواێ له‌ هه‌موو که‌سایه‌تی و ئه‌حزابی سیاسیی کرد بۆ ئه‌وه‌ عاملینی ئه‌و کاره‌ساته‌ به‌ دادگاکانی نێونه‌ته‌وه‌ی بناسێنن تێ بکوشن. له‌ درێژه‌ داباسیک له‌ سه‌ر ئێعدام و تێرور له‌ لایه‌ن "وه‌هابی" که‌ بۆ وینه‌ باسی له‌ سه‌ر تێرور د. قاسملوو هه‌ره‌ها د. شه‌رفکه‌ندی له‌ ئوروپا کرد پێشکه‌ش به‌ به‌شدار بووانی کرا. له‌ درێژه‌ مه‌راسمه‌که‌دا بێهروز فه‌راهانی له‌ لایه‌ن ئه‌نجومە‌نی زیندانیانی ‌سیاسییه‌‌وه‌ باسێکی پێشکه‌ش کرد و پاشان موحه‌ممه‌د جه‌لالی چه‌ند پارچە شێعری پێشکه‌ش به‌ یادی ئێعدام کراوان کرد. له‌ کۆتایی دا له‌ لایه‌ن ئه‌نجومە‌نه‌وه‌ چه‌ند شاخه‌ گؤل پیشکه‌ش به‌ بنه‌ماله‌ زینداینه‌کانی سالی 67 کرا. پیویسته‌ بگوترێ که‌ هه‌موو ساڵێک‌ ئه‌نجومە‌نی زیندانیان سیاسیی فه‌رانسه‌ ئه‌و مه‌راسمه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.
جی ئاماژه‌یه‌ که‌ کومیته‌ حێزبی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌و مه‌راسمه‌دا به‌شدار بوو و هه‌ر به‌ ئه‌و بۆنه‌شه‌وه‌ په‌یامێکی ئاماده‌ کرد که‌ به‌ هۆێ که‌می وه‌خته‌وه‌ ته‌نیا ئێشاره‌یان به‌ ناوی ئه‌و حێزب و لایه‌نانه‌ کرد که‌ په‌یامیان ئاماده‌ کرد بوو‌.
feranse.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 878 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact