. . . .


2 Oct 2011

کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ژنانی دیموک


ناوه‌ندی هه‌واڵ- دانمارک: رۆژی شەممە رێکەوتی 01/10/2011ی زایینی لە شاری Greveی وڵاتی دانمارک کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی سازماندانەوەی یەکیەتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان ساز درا.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆ بەم شێوەیە دەستی پێکرد:
راگرتنی یەک خولەک بێدەنگی بۆ رێز لێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری و سەربەستی. پێویست به‌ ئاماژه‌یه‌ که‌ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی زۆربەی ئەندامانی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک پێکهات.ئەندامانی کۆمیتە بریتی بوون لە رەحمان خۆش ئەبرو،ئاسۆ جاویدنیا ،سەلاح حاجی رەشیدی، یوسف پەری و رەشید قازی.
لە لایەن هاورێی بەرێز کاک رەشید قازی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کورتەیەک لە سەر رۆلی ژن لە خەبات و تێکۆشان و چالاکێەکانێان لە کۆمەلگەدا پێشکەش کرا.
پاشان کورتە باسێک لەسەر ئامانجی پێک هێنانی کۆمیتەی یەکیەتی ژنان لە لایەن خاتوو کازیوە ئەنامەقی،یەوە پێشکەشی بەشداربووان کرا. ئینجا له‌ پرۆسه‌یه‌کی ته‌واو دێمۆکراتیک دا و بۆ بەریوەبردنی کاروباری یەکێتی ژنان لە دانمارک کۆمیتەیەکی کاتی حەوت کەسی تا پێکهێنانی کۆنفرانسی گشتی یەکیتی ژنان لەم ولاتە پێک هات.
کۆمیتەی هەلبژێردراو لە یەکەم دانیشتنێ خۆیدا بە تێکرای دەنگ خاتوو پەروانە پایان وەک بەرپرسی گشتی کۆمیتە و خاتوو قەدەم خێر ئومیدواری وەک جێگری بەرپرسی کۆمیتە دیاری کرد. ئەرکی هەریەک لە ئەندامانی کۆمیتەکەی بەپێ تۆاناکانێان دێاری کرا.
ئەندامانی هەلبژێردراوی کۆمیتەی ژنان بریتین لە : خاتوو ئارەزو خالید نژاد، قەدەم خێرئومێدواری، نەرمین محەمەد، فاتمە قادرزادە، فەریدە موتەفیق ادیب، کازیوە ئەنامەقی، پەروانە پایان، هەروەها خاتوو بنار قادرزادە و نیگار زەبیعی وەک بەشی پێوەندیه ئێلکترۆنییەکان دیاری کران.
بۆ بینینی وێنه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ کرته‌ لێره‌ بکه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1213 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact