. . . .


28 Sep 2011

به‌شداری هەیئەتێکی پایە بەرزی حدک له‌کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی کرێک


ناوه‌ندی هه‌واڵ- بریتانیا: له‌ سه‌ر بانهێشتی فه‌رمی حیزبی کرێکارانی بریتانیا " لیبه‌ر پارتی" هه‌یئه‌تێکی پایه‌به‌رزی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو له‌ به‌ڕێزان حه‌سه‌ن ره‌ستگار، مه‌ولود سواره‌ و ڕزگار قادرزاده‌، به‌شداری کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی ئه‌و حیزبه‌یان له‌ شاری لیفه‌رپۆلی بریتانی کرد.
ئەو کۆنفرانسە ڕێکه‌وتی ٢٥ی سێپتامبر بە بەشدارنوێنەرانی زیاتر لە ١٤٠ حیزب و رێکخراو وە باڵوێزی وڵاتان وهەزران ئەندامی ئەو حیزبە دەستی بەکارەکانی کرد و بڕیاره‌ تا ڕۆژی ٢٩ی سێپتامبر درێژه‌ به‌ کاره‌کانی خۆی بدات.
سەرەتای کۆنفرانسەکە بە پەیامێکی ڤیدیۆیی کە بە نهێنی ئامادە کرابو وە بە قاچاعی گەیشتبۆوە دەست کۆنفرانسەکە لە لایە ن خانمی "ئان سان سوکی" ڕێبەری ئازادی خوازی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتی بورما کە بۆ ماوەی چەند ساڵێکە لە لایان حکومەتی دیکتاتۆری ئەو وڵاتەوە لە ماڵەکایدا زیندانی کراوە دەستی پێکرد. خاتوو "ئان سان سوکی" لە پەیامەکەیدا گرینگی و نرخی ئازادی وە دیموکراسی بۆ بەشدارانی کۆنفراسەکە ڕون کردەوە وە سیستەمی دێموکراسی بە باشترین شێوە بۆ بەرێوە بردنی هەر وڵاتێک نرخاند،هەروەها تیشکی خستە سەر کەندو کۆسپ و دژواریەکانی گەیشتن بە دیموکراسی لە وڵاتانی دیکتاتۆریدا و داوای لەو وڵاتانەی کە بە دێموکراسی گەیشتون کرد کە دەبێ هەوڵ بدەن رۆڵێکی کاریگەرتیان هەبێ بۆ یارمەتی دانی گەلانی ژێردەستی حکومەتە دیکتاتۆرەکانی دنیا بۆ گەیشتنیان بە ئازادی و دیموکراسی. بە دوای قسەکانی خانمی" ئان سان سوکی" دا سەرۆکی پارتی کارگەری بریتانیا" ئێد میلیباند" کە بە گەرمی لە لایەن بەشدارانی کۆنفرانسەکەوە پێشوازی لێکرا وتارێکی گرینگی پێشکەش کرد کە بەشی سەرەکی وتارەکەی تەرخان کردبوو بۆ باس لە سەر مەسەلە نێوخۆیەکانی وڵاتی بریتانیا و ئەوروپا بە تایبەتی ئەو قەیرانە ئابوریەی کە هەموو وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە بە تایبەتی وڵاتانی ئەوروپای کە بریتانیا یەکێکە لەوان و بۆتە هۆی بێکاربوونی ملیۆنان کەس و داروخانی ئابوری و بەرز بونەوەی نرخی خۆراک و کەل و پەل و هاتنە خوارەوەی ستانداردی ژیان و چەندین کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی.
لە بەشێکی تری کۆنفرانسەکەدا کە بە تایبەیتی تەرخان کرابو بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و پێشنیاری نوێنەرانی حیزبە خاریجیەکان و دیپلۆماتی وڵاتان و لە لایەن چەند بەرپرسێکی پایە بەرزی پارتی کارگەرەوە بەڕوە دەچو وەک "دۆگڵاس ئەلێکساندێر" کاندیدی پارتی کارگەر بۆ وەزارەتی دەرەوە، خانمی 'هاریەت هێرمان' جێگری سەرۆکی پارتی کارگەر و 'جیم مورفی' کاندیدی وەزارەتی دیفاعی پارتی کارگەر و چەند کەسێکی تر لە بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە وە وەزارەتی دیفاع و سەرۆکی پارتی کارگەر لە پارلەمانی ئەوروپادا. هەیئەتی حییزبیش لەو هەلە کەڵکیان وەرگرت و پرسیارێکی گرینگیان ئاڕاستەی بەرێوەبەرانی ئەو کۆنفرانسە کرد کە دەقی پرسیارەکە بریتی بو لە ئەوەی کە لە پرۆسەی ئازادی عیراق دا گەلی کورد نەخشێکی گرینگی هەبو لە هاوکاری کردنی بریتانیا و هاوپەیمانەکانی بۆ روخاندنی دیکتاتۆری لە عیراقدا و دابین کردنی ئازادی بۆ هەموو گەلانی عیراق و لە دوای نەمانی دیکتاتۆریش گەلی کورد نەخشێکی بەرچاویان هەبوە لە ئاوەدان کردنەوە و ئاشتی و یەکیەتی عیراقدا و بە لەبەر چاو گرتی گۆرانکاریەکانی ئە دوایەی باکوری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بوونی دوو دیکتاتۆری ئەو ناوچەیه‌ کە خه‌ڵکی کوردیان تێدا دەژی ئێران و سوریە ، ئێوە لە ڕویی سیاسەتی دەرەوەتانەوە چۆن دەروانە ئەو مەسەلەیە؟ لە وەڵامدا لێپرسراوانی سیاسەتی دەرەوەی حیزبی کارگەر پێیان وا بو کە تا ئێستا مەسەلەی ئەتۆمی ئێران گرینگیەکی زۆری پێدراوە وە بۆتە هۆی کەمەڕنگ کردنەوە وە داپۆشینی کێشەکانی تری و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ بە تایبەتی کەمەیەتیە نەتەوەی وە دینیەکان و پێیان وابو کە ئەوان گرینگیەکی زیانر بەو مەسەلەیە دەدەن وە ڕایان گەیاند کە دەرگای گفتو گۆیان کراوەیە بۆ تاوتوێ کردنی ئەو مەسەلەیە و بە تایبەتی لە گەڵ گەلی کورد.
بەشی کۆتایی کۆنفرانسەکەش کە بریتی بو لە ئێوارە خوانێک لە هۆتیل هیڵتۆن و لە لایەن پارتی کارگەرەوە ڕێکخرابو بۆ نوێنەرانی به‌شدار بوو و بەشێکی بەرچاو لە سیاسەتمەدار و لێپرسراوانی حیزبی کارگەر تێیدا بەشدار بوون، وەکو' ئێد میلیباند' سەرۆکی حیزبی کارگەر و خانمی' هاریت هێرمەن' جێگری سەرۆک و خانمی' ئیسابێل ئۆوین' بەرپرسی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان. لە ئێواره‌ خوانه‌ دا لە لایەن نوێنەرانی پارتی کارگەرەوە دوبارە بەخێرهاتنی میوانان و بەشدارانی کۆنفرانسەکەیان کردەوە و چەند باسێکیان سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی پارتەکەیان بۆمیوانان ڕوون کردەوە. پێویست به‌ ئاماژه‌ که‌ هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان توانی له‌و ده‌رفه‌ته‌ که‌ڵک وه‌رگرێت و چاوی بە چەندین دیپلومات و که‌سایه‌تی سیاسی بریتانیا و نێودەوڵەتی بکەوێت وەک سەرۆکی حیزبی کارگەر، کاندیدی وەزارەتی دەرەوە، سەرۆکی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی حیزبی کارگەر، کەسایەتی ناودار و سەرۆکی پێشوی پارتی کارگەر ' لۆرد نیڵ کینۆک' و هەروەها دیپڵۆماتی وڵاتانی کوەیەت، فەلەستن، کامیرۆن، ماڵتا، مەنگۆلیا، ئیسڕایل، ئایسلەند و چەندین باڵوێز و نوێنەری وڵاتانی دیکه‌ و پارتی سیاسی بەشدار لە کۆنفرانسەکەدا. لەم چاوپێکەوتنانەدا نامیلکەیەك کە لەسەر کوردستان هەروەها لیستێك لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ ئامادە کرابوو لە دیدارەکاندا درا بەدۆستانمان و بەشدارانی ئێوارە خوانەکە.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان - بریتانیا

بۆ بینینی وێنه‌کانی ئه‌و کۆنفڕانسه‌ کرته‌ لێره‌ بکه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3549 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact