. . . .


20 Sep 2011

به‌ریوه‌چوونی مه‌ڕاسمی ساڵیادی شه‌هیدانی میکونوس له‌ فه‌ڕان?


به‌ بۆنه‌ی 19مین سالیادی تێرور کردنی دوکتوور سادق شه‌ره‌فکندی و هاوریانی له‌ برلین، رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 18ی سپتامبر، کومیته‌ حێزبی دیموکراتی کوردستان له‌ ولاتی فه‌رانسه‌ سه‌ردانی گۆری شه‌هیدانی رووداوی میکونوسی کرد و‌ به‌ دانانی چه‌پکه‌ گوڵێک له‌ سه‌ر گوری ئه‌و شه‌هیدانه‌ جارێکی تر په‌یمانیانان نوێ کرده‌وه که‌‌ تا وه‌دێ هینانی ئامانج و ئاواتی رێبه‌رانی شه‌هیدی حیزب و گه‌له‌که‌یان ده‌ست له‌ خه‌بات و تێکوشان به‌رناده‌ن.
پێویسته‌ بگوترێ که‌ له‌و سه‌ردانه‌ دا به‌رێز د. حه‌سه‌ن شه‌تاوی دۆست و هاوڕێی حیزب له‌ ولاتی ئاڵمانه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ کومیته‌ی حیزب له‌ فه‌ڕانسه‌ سه‌ردانی گوڕی رێبه‌رانی شه‌هید دوکتور قاسملوو ، د. سادق شه‌رفه‌که‌ندی و هاورێانیان کرد و به‌ دانانی چه‌پکه‌ گۆڵیک ریزیان له‌و نه‌مرانه‌ گرت.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 934 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact