. . . .


16 Sep 2011

راپۆرتی سێمیناری تایمز له‌ سه‌ر مافی مرۆڤ له‌ ئێراندا


ناوه‌ندی هه‌واڵ- بریتانیا: ئێواره‌ی رۆژی 13ی سێپتامبر له‌ ناوه‌ندی رۆژنامه‌ی تایمز له‌ له‌نده‌ن سێمینارێک بۆ باس له‌ سه‌ر مافی مرۆڤ له‌ ئێران به‌رێوه‌چوو. ئه‌و سێمیناره‌ له‌ کاتژمێر 19.45 به‌ به‌خێرهێنانی به‌شداران له‌ لایه‌ن جیمز هاردینگ به‌رپرسی تایمز ده‌ستی پێکرد‌ و دواتر ویلیام هێگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا گوتی تایمز تا ئێستا داستانی کۆڵنه‌دری ئێرانیانی به‌ گوێ زۆر که‌س له‌ بریتانیا گه‌یاندووه‌ و سه‌ری رێز و نه‌وازیش داده‌نوێنم بۆ هه‌موو چالاکانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌ بۆ دروست کردنی داهاتوویه‌کی باشتر بۆ وڵاته‌که‌یان حه‌ول ده‌ده‌ن. هێگ ئاماژه‌ی کرد ئه‌گه‌رچی ئێران جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و په‌یماننامه‌ی جیهانی مافی سیاسی و مه‌ده‌نی په‌سه‌ند کردووه‌ به‌ڵام هه‌موو رۆژێ به‌ندی سه‌ره‌کی ئه‌و جارنامه‌ که‌ به‌رابه‌ری و ئازادی ئینسانه‌کانه‌ له‌ ئێران له‌ به‌ر چاو ناگیرێ. ئه‌و به‌رێزه‌ وێرای ده‌ست نیشان کردنی هه‌وه‌له‌ کانیان بۆ مه‌جبور کردنی ئێران به‌ ره‌چاو کردنی ئه‌و بریارانه‌ گوتی له‌و مانگه‌دا هه‌ول ده‌ده‌ن بۆ ئاماده‌کردنی قه‌تعنامه‌یه‌کی به‌هێز له‌ شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ سه‌ر ره‌چاو نه‌کرنی مافی مرۆڤ له‌ ئێراندا.
ئه‌وجار ئومێد جه‌لیلی که‌ بۆخۆی به‌هاییه‌ نامه‌ی منداڵه‌کانی سه‌کینه‌ ئاشتیانی خوێنده‌وه‌ که‌ تێدا هومێد ده‌خوازرا ئه‌وجۆره‌ سیزایانه‌ی وه‌ک سه‌نگسار نه‌مێنێ. دواتر پارێزه‌ری پێشووی سه‌کینه‌ ئاشتینانی موحه‌ممه‌د مسته‌فایی که‌ ئێستا ئاواره‌ بووه‌ و له‌ نۆروێژ ده‌ژی باسی کارتێکه‌ری ئه‌و په‌روه‌نده‌یه‌ له‌ سه‌ر ژیانی خۆی و ئه‌و جار هه‌وه‌له‌کانی بۆ ئاگادار کردنی جیهان سه‌باره‌ت به‌وجۆره‌ سیزا قه‌رنی دیقیا نوسیانه‌ی له‌ ئێران و گه‌یاندنی ده‌نگی داوای سه‌کینه‌ به‌ گوێی هه‌موو جیهانیان‌ کرد و نیگه‌رانی خۆی له‌ سه‌ر بێ سه‌ر و شوێن بوونی وه‌کیلی ئێستا سه‌کینه‌ واته‌ هوته‌نی کیان راگه‌یاند و داوای کرد وه‌دوا که‌وتن بکرێ بۆ دیتنه‌وه‌ و پشتگیری ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی بۆ دیفاع له‌ مه‌حکوم کراوان ژیانی خۆیان له‌ مه‌ترسی ده‌که‌وێ. ئه‌و جار سپاسی پشتگیرییه‌کانی مارتین فلێتچێری کرد بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌به‌ره‌کان.

له‌ به‌شی پانێلی یه‌که‌م دا که‌ باسی چۆنییه‌تی دانی راپۆرت له‌ سه‌ر مافی مرۆڤ له‌ ئێراندا بوو به‌رێزان عه‌لی ئه‌نساری وه‌ک لێکۆڵه‌ر له‌ ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئێران له‌ زانستگای ئه‌ندروز و ئه‌میر تاهیری وه‌ک نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس که‌ پێشتر سه‌رنووسه‌ری کێهان بووه به‌شدار بوون و به‌رێوه‌بری پانێله‌که‌ هاگ تاملینسۆن پرسیاره‌کانی ئاراسته‌ی ئه‌و دوو به‌رێزه‌ ‌کرد. ته‌وه‌ری گرفته‌کانی سه‌ر رێگای گواستنه‌وه‌ی خه‌به‌ر له‌ناوخۆی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاته‌ به‌رباس و له به‌شی پرسیار یان تێبینیی به‌شداراندا گوڵاڵه‌ شه‌ره‌فکه‌ندی که‌ وه‌ک چالاکی مافی مرۆڤی کورد بۆ ئه‌و سێمیناره‌ له‌ لایه‌ن جێمز هاردینگ بانگهێشت کرا بوو ئاماژه‌ی به‌و ڕاستیه‌ کرد که‌ هه‌م میدیای نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌م مێدیای ئێرانی سه‌باره‌ت به‌ کوشتار و تۆپباران له‌ کوردستان بێ ده‌نگه‌ و هه‌ول نادرێ بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌به‌ره‌کانی کوردستان و له‌وه‌ها به‌رنامه‌یه‌کدا ته‌نیا باسی تاران ده‌کرێ و باسی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران و به‌ تایبه‌ت کورده‌کان که‌ گه‌وره‌ترین و سه‌ره‌کی ترین قوربانیانی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ له‌ ئێرانن له‌ بێر ده‌کرێن.

پانێلی دووهه‌م باسێک له‌ سه‌ر که‌مپین بۆ زیندانیانی ئه‌ندیشه‌ له‌ ئێراندا بوو که‌ به‌رێزان شادی سه‌در، ئاره‌ش حیجازی، مه‌حمود ئه‌میری موقه‌ده‌م به‌شدار بوون و مارتین فلێتچێر به‌رێوه‌به‌ری پانێله‌که‌ بوو. باسی سه‌ره‌کی چاره‌نوسی ئه‌و که‌سانه‌ بوو که‌ له‌ زیندانیان دیفاع ده‌که‌ن به‌ڵام بۆخۆیان تووشی مه‌ترسی ده‌بن و ئاواره‌ ده‌کرێن و چۆن ده‌کرێ هه‌م پشتگیری و که‌مپێن بکرێ هه‌م هه‌ول بدرێ بۆ پاراستنی گیان یا نه‌جات دانی ئه‌و رۆژنامه‌نوس یان پارێزه‌ر یان چالاکانه‌ی مافی مرۆانه‌ له‌ زیندان.
له‌ به‌شی کۆتاییدا نامه‌که‌ی نه‌سرین ستوده‌ بۆ کوره‌ 2 ساڵانه‌‌که‌ی له‌ لایه‌ن دیانا کویک خوێندرایه‌وه‌ که‌ تێیدا ئاواتی دونیایه‌ک خواسترا بوو که‌ تێیدا بۆ دیفای له‌ مافی مرۆڤ که‌س زیندانی نه‌کرێ.
جێگای ئاماژه‌یه‌ زۆربه‌ی ئاژانسه‌ خه‌به‌رییه‌کان وه‌ک‌ بی‌بی‌سی و ده‌نگی ئامریکا، گاردییه‌ن، لۆمۆند و هتد له‌ وێبوون بۆ گواستنه‌وه‌ ڕاپۆرتی ئه‌و سێمیناره‌.
له‌ کاتژمێر 21.45 به‌ سپاسی جێمزهاردینگ و داوای ناردنی خه‌به‌ره‌کانی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران بۆ تایمز به‌رنامه‌که‌ کۆتایی پێهات
taymz.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3504 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact