. . . .


14 Sep 2011

لە بریتانیا سمینارێکی سیاسی - تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی حیزب پێکهات


رۆژی یەکشەممە 11ی سێپتەمبێر ئەندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کوبوونەوەیەکی سیاسی - تەشکیلاتییان لە وڵاتی بریتانیای لە شاری بێرمینگهام پێک هێنا. کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێ‌دەنگی و هەستانە سەر پێ بۆ رێز گرتن له گیانبەختکراوانی رێگای رزگای کورد و کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد. لە سەرەتا دا هاورێ کەیوان شێرزاد ئەندامی کۆمیتەی بریتانیا بەخێرهاتنی ئەندامانی حیزبی کرد و ریزبەندی کارەکانی کۆرەکەی بۆ بەشداربووان باس کرد.
کاک هیوا رەزایی بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حدک لەو وڵاتە باسێکی سیاسی لە سەر ئاڵووگۆرەکانی ناوچەو دەورووبەر کرد و ئاوردانەوەیەکی هەبوو لە سەر رەوتی رووداوەکان و چوێنێتی معادلاتی سیاسی - کۆمەڵایەتی لایەنەکان بە گشتی و خەباتی کۆمەڵانی خەڵک لە قۆناغی ئیستا دا . بەرێزیان وەبیری هێناوە کە هەموومان بە پێی تەمەنی خۆمان دیتوومانە کە چۆن رۆژ بە دوای رۆژ لە تەمەنی وڵاتانی دیکتاتۆر کەم دەبێتەوە و چەوساوەکانیش چارەنووسیان گرێدراوی یەکدییەو سەرکەوتنی هەر گەلێک راستەوخۆ یارمەتیدەر و رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ خەباتی ئازادیخوازانەی گەلای بندەست . پەلە‌قاژە و کوشت و کوشتارەکانی هێندیک لە وڵاتانی ناوچەکەی به بێ سوود داناو روونی کردەوە کە ئەم شێوازە لە بەرەنگاری کردن باوی نەماوە و چی تر ناتواندرێ بە ترس و خەفەقان سەرکوتی ئەم جوڵانەوەیە بکەن و پێشی لێ بگرن. له بەشێکی تری باسەکەی چووه سەر چۆنێتی هەڵسوکەوتی وڵاتانی حاکم به سەر کوردستان و سیاسەتەکانیان لە هەمبەر خەباتی هەقخوازانەی میللەتی کورد دا چۆنە و پەردەی لە سەر تاکتیکەکانیان هەڵدایەوە و باسێکی تایبەتیشی لە سەر سیاسەتی قەیراندرووستکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە هەر لە سەرتای پێگرتنییەو تا ئێستا بە کاری هێناوە و باسی کرد کە ئەوەی پێشتر فۆرمۆلێک بوو بە دەستی ئەم رێژیمە بۆ خۆ داسەپاندن ، ئەمرۆکە بە کار هێنانی دەبێتە فورمۆلەیەک بۆ دۆراندان .لە کۆتایی وتەکانی دا ئاماژەی بە رووداوی میکونووس کرد و کردەوە ترۆریستییەکانی ئەم رێژیمەی لەراستای داخوازی رێبەرایەتی جوڵانەوی گەلی کورد بە ئەوپەری بێشەرمی و قینلەزگی ناودێر کرد و پی داگری کرد لە سەر سووربونی لاوانی دێموکرات بۆ خەبات و تۆڵەی خوێنی بە ناهەق رژاندراوی دوکتۆر سەعید و هاورێیانی .
هاورێ کاک ئاسۆ عەباسزادە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا باسکی لە سەر هۆکارەکانی توندوتیژی ولاتانی داگیرکەر سەبارەت بە ناسیۆنالیزمی کوردی پیشکەش کرد . لە سەرەتاوە ئاماژەی بەوە دا کە سیاسەت و حیزب وەک دوو چە‌مکی مۆدێرنن و جێ‌بەجێ کردنیان شێوازێکی مۆدێرن و زانستییانە دەخوازێ کە یەکێک لەوانە دەروونناسی سیاسییە کە باس لە پێوەندی تاک و دەسەڵات دەکات کە چۆن دەسەڵات فکر و روانگەی خەڵک درووست دەکات و هەڵوێستی خەڵک لە بەرامبەر دەسەڵات دا چۆنە و باسی لە هەڵبژاردن و دروستکردنی شوناسی نەتەوەیی هێندێک بابەتی تری کرد.له تەوەرێکی تری باسەکەی دا هاتە سەر پێوستی ئە وە کە کوردیش دەبێ لەم هەلە کەڵک وەرگرێت هەر وەک چۆن زۆر نەتەوەو وڵاتی تر بە دژمنانی گەلی کوردیشەوە بەرژەوەندییەکانیان بەم چەشنە دەپارێزن. و باسی کرد کە دەوڵەتانی حاکم بە سەر کوردستان لە رێگایانەی خوارەوه بە شێوازێکی سیستماتیک مافی گەلی کوردیان پێشێل کردوەو کەسایەتی تاکی کوردیان پێ رووخاندووە؛ دروستکردنی ئایدۆئۆلۆژی جۆغرافیا لە رێگای پەروەردە، سەرکووتی خەڵکی کورد بە تۆمەتی جیابوونەوە لەم پانتاییە . سەرکوتی توند و تیژانەی بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلی کورد کە تەنانەت بە شێوازی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی لە لایان ئەو ولاتانەوە بە تایبەت رێژیمی ئێران. ناکام کردنی هەموو جۆری گەلی کورد لە گەیشتن بە ئاوات و بەرژەوەندییەکانیان. رووخاندنی سیمای کۆمەڵایەتی گەلی کورد لە رێگای میدیاکانیانەوە . سادیسم واتە ئازاردانی سیستماتیکی خەلکی کورد وەک، راودونان و بە دژی مرۆف و دژی خوا ناساندنی حیزب و هێزە سیاسی‌یەکانی کورد.
لە بەشی دووهەمی کاری کۆبوونەوەکە بەرێزان کاک رزگار قادرزادە ئەندامی کۆمیتەی بریتانیا و کاک سەید قادر دوو نوێنەری بەشدار لە کۆنگرەی پازدەیەمی حدک باسێکیان لە سەر چۆنێتی کارەکانی کۆنگرە کرد و هەر کامەیان لە روانگەی خۆیانەوە لێکدانەوەکانیان بۆ ئەندامانی بەشدار شی کردەوە و لە جوابی داخوازی و پەیامەکانی دەنگدەرانیان به شێوازێکی زۆر شیاو و نوێیانە ئەندامان لێپرسینەوەیان کرد لە ئاست پەیام و راسپاردەکانیان کە لە لایەن هەردووک رێزدارەوە جواب درایەوە و دەستکەوتەکانیان لەم سەفەرە دا درایە بەر دیدی گشتی. جێ ئاماژەیە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان لەو کۆبونەوەیە دا بەشداریان کرد لە باس‌و خواستەکان و رەخنە و پێشنیاری خۆیان لە سەر کاری تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوەی وڵات هێنایە بەر باس.
بەشی راگەیاندنی حدک لە بریتانیا. .کەیوان شێرزاد
بۆ بینینی وێنه‌کانی ئه‌و سمیناره‌ کرته‌ لێره‌ بکه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1435 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact