. . . .


21 Aug 2011

به‌ڕێوه‌چوونی سمینارێک و ڕیوره‌سمی ٢٥ی گه‌لاوێژ له‌ وڵاتی سویس


ناوه‌ندی هه‌واڵ- سویس: رۆژی شه‌‌ممه‌‌ رێکه‌‌‌وتی ٢/٨/٢٠١١ی زایینی،‌‌کات ژمێر ١١ی به‌‌یانی تا کات ژمێر ١‌‌ی پاش نیوه‌‌رۆ سمنیارێکی ته‌‌‌شکیلاتی بۆ نێونه‌‌رانی به‌‌‌شداربوو له‌‌کۆنگره‌‌‌ی ١٥ به‌‌‌ به‌‌شداری به‌‌شیکی به‌‌رچاو له‌‌ ئه‌‌ندامانی حیزب و هه‌‌‌‌روه‌‌ها ئه‌‌رک و کاره‌ وکه‌‌موڕییه‌کان له‌‌و ماوه‌‌‌یه‌‌دا پێک هات، که‌‌له‌‌ودا نێونه‌‌رانی به‌‌شدار به‌‌تێرو ته‌‌سه‌‌لی باسێان له‌ ڕۆژانی به‌ڕێوه‌جوونی کۆنگره‌ی حیزب بۆ ئه‌‌ندامان کرد و له‌ نێوباسه‌‌کان دا هاوریان به‌‌ ڕه‌‌خنه‌‌ و پێشنیار سمیناره‌‌که‌‌یان ده‌‌وڵه‌مه‌‌ند کرد. له‌‌کۆتای سمیناره‌‌ که‌‌ دا هه‌‌موو ئه‌‌ندامانی حیزب بۆ هه‌‌رچی باشتر به‌‌رێوه‌‌ چۆنی ئه‌‌رک و کاره‌‌ کراوه‌کان ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا. شایانی باسه‌‌ که‌‌ به‌‌دوای ئه‌‌ و دا مه‌راسمی جێژنی ٢٥ی گه‌‌لاوێژ که‌‌به‌‌رنامه‌‌‌رێزی بۆ کرابوو له‌‌کات ژمێر ٥‌‌ی ‌‌ پاش نیوه‌‌رۆ تا ١٠ی شه‌‌‌‌و کومیته‌‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌‌ وڵاتی سوئیس جێژنی ٦٦‌‌ساڵه‌‌ی دامه‌‌زرانی ئه‌‌و حیزبه‌‌ی به‌‌ به‌‌شداری ئه‌‌ندامان و لایانگران و دۆستان و هه‌‌روه‌‌ها به‌‌شێکی به‌‌رچاو کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و‌‌ نێونه‌‌رانی پارت ولایه‌‌نه‌‌ سیاسیه‌ کوردستانی و ئێرانیه‌کان به‌‌ شکۆی ته‌‌واو به‌‌شای وهه‌‌ڵ‌‌په‌‌رکێ و سرود و گۆرانی به‌‌ریوه‌‌چوو.
پێشه‌‌کی له‌‌لایه‌‌ن پێشکه‌‌ش کارانی به‌‌رنامه‌‌ کاک زاهیر شاعیری و.شه‌‌هلا ویجدانی به‌‌خێر هاتنی میوانان ونێونه‌‌رانی پارته ‌‌سیاسییه‌کان به‌‌زمانی کوری و فارسی کراو. و ئینجا سرودی ئه‌‌ی ره‌‌قیب ویه‌‌ک ده‌‌قه‌‌بێ ده‌‌نگی بۆ رۆحی پاکی شه‌‌هیدانی کورد و کوردستان به‌‌رنامه‌‌کان ده‌ستی پێ کرد. پاشان به‌‌خێر هاتن به‌‌زمانی ئاڵمانی وکورته‌‌یه‌‌ک‌‌ له‌‌ مێژوی ٦٦‌‌ساڵه‌‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌‌زمانی ئاڵمانی له‌‌لایه‌‌ن خاتوو نارین ئیبراهیم زاده‌‌‌وه‌ پێشکه‌‌ش کرا. په‌‌یامی ده‌‌فته‌‌ری سیاسی حیزبی دێموکرات به‌‌م بۆنه‌‌وه‌‌ له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ دا پێشکه‌ش کرا.
له‌‌نێو به‌‌رنامه‌‌که‌‌دا بۆ ماوه‌‌ی چه‌‌ندخوله‌‌ک نێونه‌‌‌ری پارت سوسیال دێموکراتی سوئیس و به‌‌رپرسی ئه‌‌م پارته‌‌ له‌‌شاری بێرن ئاغای " رۆنالد نیفRoland näf" بۆ به‌‌شدران قسه‌‌ی کرد و په‌‌یامی پیرۆزبایی خۆی و پارته‌‌‌که‌‌ی پێشکه‌‌‌ش به‌‌ کومیته‌‌ی حیزب و ئه‌‌ندامان و لاینگرانی کرد . ناوبراو له‌‌نێو قسه‌‌کانی دا ئاماژه‌ی به‌‌چه‌‌ند خالی گرینگ کرد و خۆشحالی خۆی له ‌به‌‌شداربوون له‌‌و مه‌راسمه‌‌دا ده‌‌ربری وگوتی من‌‌ و پارته‌‌که‌‌م ئاشنای دۆزی ڕه‌وای کورده‌‌کان هه‌‌ین و مافی خۆیانه‌‌ که‌‌یان وڵاتی خۆیان هه‌‌بێت و هه‌‌روه‌‌ها حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیش باش ده‌‌ناسین که‌‌‌ بۆ دێموکراسی و مافی مرۆف خه‌‌‌بات ده‌‌‌کات و بۆ ئه‌ستاندنی مافی نه‌ته‌وه‌که‌ی خه‌باتی زۆری کردووه‌.
له‌ بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕێوڕه‌سمی ٦٦مین ساڵه‌وه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی حدک دا له‌‌وحی رێزلێنانی کومیته‌‌ی ده‌‌روه‌‌ پێشکه‌‌ش به‌‌چه‌‌ند هاورێی وتێکۆشه‌‌ری دێرینی حیزب کرا که‌ ده‌یان ساڵ له‌ ته‌مه‌نی خۆیان له‌ نێو حیزب دا تیپه‌ڕ کردووه‌ ئێستا‌‌ش ئاماده‌‌ی هه‌‌مو‌‌و جۆره‌‌ هاوکاریی و خزمه‌‌ت به‌‌ گه‌‌ل ونیشتمانن که‌‌شێل‌‌گیرانه‌‌ به‌‌رده‌‌وامن به‌‌رز راگیرا.له‌‌به‌‌رکه‌می کاتی به‌‌رنامه‌‌ ته‌‌نێا ئه‌‌و رێکخراو و لایه‌‌نه‌‌ی که‌ به‌‌شدرابوون و په‌‌یامیان بۆ ئه‌‌م بوونه‌‌ هه‌‌بوو ناویان خۆێندرایه‌‌وه وسوپاسی به‌‌شدرابوون و وهاوکاری و هاوخه‌‌باتیان کرا.
به‌شی کۆتایی ڕێوڕه‌سمی ٢٥ی گه‌لاوێژی وڵاتی سویس، شای وهه‌‌ڵپه‌‌رکێی کوڕان و کیژان و دایک و باوکانی به‌شدار له‌و مه‌راسمه‌ دا بوو که‌‌ به‌‌موسیقا وگۆرانی هونه‌‌رمه‌‌ندان رازایه‌‌وه و تا کات ژمێر ١٠ی شه‌‌و درێژه‌‌ی کیشا.
جێ خۆیه‌‌تی سوپاسی هه‌‌موو کومیته‌‌کانی ناوچه‌‌ و ئه‌‌ندامان و دۆستانی حیزب بکرێ که‌‌ له‌‌رێگای دوور و نیزیکه‌‌وه‌‌ ئاماده‌‌بوون و به‌‌هاوکاری و خزمه‌‌ت کردن له‌‌کاتی مراسمه‌‌که‌‌دا یارمه‌تییه‌کی بێ وینه‌یان داین بۆ هه‌رچی باشتر به‌ڕێوه‌چوونی. ئه‌و هه‌‌روه‌‌ها هاوڕی شاخه‌‌وان عه‌‌زیزی ئه‌‌ندامی چالاکی حیزب له‌‌هه‌‌وڵ تا کۆتای به‌‌رنامه‌‌‌ ئه‌‌رکی فیلم ووینه‌‌هه‌‌ڵ گرتنی له‌‌ مراسمه‌‌که‌‌ی وه‌‌ستۆ گرت.
ئه‌و لایه‌‌نانه‌‌ی که‌‌په‌یامیان هه‌‌بوو بریتی بوون له‌‌:
١/ پارتی دیمۆکراتی کوردستان کومیته‌‌ی..سوئیس
٢/ یه‌‌کێتی نیشتمانی کوردستان. کومیته‌‌ی سویس
٣/ کومه‌‌له‌‌ی زه‌‌حمه‌‌تکشانی کورستانی ئێران کومیته‌‌‌ی سوئیس
٤/ کومه‌‌له‌‌ی زه‌‌حمه‌‌تکێشانی کوردستان .. کومیته‌‌ی سوئیس
٥ /سازمانی خه‌‌باتی کوردستانی ئێران کومیته‌‌ی سوئیس
٦/ کانونی دێمۆکراتیکی په‌نابه‌‌رانی ئێرانی
٧ پارتی سوسیال دێمۆکراتی سوئیس اس پ ئاغای رۆلاند نیف .

حیزبی دیموکراتی کوردستان کومیته‌ی سویس
بۆ بینینی وێنه‌کانی ئه‌و چالاکییانه‌ کرته‌ لێره‌ بکه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1309 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact