. . . .


21 Aug 2011

دژ به‌ فتوای جیهادی ڕژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کودستان له‌ ساڵی ١٣٥٨ دا خۆ??


ناوه‌ندی هه‌واڵ- سویس: رۆژی شه‌‌ممـه‌‌ رێکه‌وتی ٢٠/٨/٢٠١١ی زایینی له‌‌شاری بێرن،ی وڵاتی سویس به‌ مه‌به‌ستی مه‌حکومکردنی فتوای جیهادی خومه‌ینی و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دژ به‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌ ساڵی ١٣٥٨ی زایینی و دا هه‌روه‌ها به‌ مه‌به‌ستی مه‌حکومکردن و له‌ قاودانی کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسی له‌ ساڵی ١٣٦٧ی هه‌تاوی له‌ لایه‌ن جه‌لادانی ڕژیمیه‌وه‌ له‌‌کات ژمیر ١ی پاش نیوه‌‌‌‌روه‌ خۆپێشاندانێک له‌‌ لایه‌‌ن کانونی دێموکراتیکی په‌‌‌نابه‌‌‌ران وحیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌‌‌ی سوئیس له‌‌نیزیک وێستگه‌ی قه‌‌تاری ئه‌و شاره‌ که‌ قه‌‌ر‌‌ه‌بالغ ترین شۆێنه‌‌‌‌ به‌‌دژی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران پێک هات. له‌و چالاکیه‌دا کومیته‌‌‌ی حیزب وێرای به‌‌شێکی به‌‌‌رچاو له‌‌ئه‌‌‌ندامان حیزب له‌و وشاره‌ به‌‌شدار بوون . په‌‌یامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌‌‌ لایه‌‌ن هاوڕێ عه‌‌بدوڵا عه‌‌لیزاده‌‌‌ به‌زمانی فارسی له‌‌سه‌ر جه‌‌نایه‌‌ته‌‌کانی رژیم له کوردستان وئێران پێ‌‌شکه‌‌ش کرا.
هه‌‌روه‌‌ها په‌‌یامی کانونی دێموکراتیکی په‌نابه‌ران ‌‌له‌‌لایه‌‌ن دوکتور مه‌‌جید موشه‌‌‌یدی،یه‌وه‌ خۆێندرایه‌‌‌وه.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کومیته‌‌ی سوئیس
swis58.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1128 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact