. . . .


22 Jul 2011

چالاکیی ئەندامانی حیزب لە ئوتریش بە بۆنەی ساڵوەگەڕی تیرۆری دوکتور ق


ناوەندی هەواڵ - ئوتریش: له‌ ساڵیادی ترۆری دکتور قاسملوو دا له‌ لایه‌ن به‌رپرسی کۆمێته‌ی حزب نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ به‌رپرسه‌ حکومیه‌کانی وڵاتی ئوتریش کرا که‌ له‌ ناو ئه‌و مه‌سئولانه‌ دا "سه‌رۆککۆماری ئوتریش ، سه‌دری ئه‌عزه‌می ئوتریش ، ره‌ئیسی پاڕڵه‌مانی ئوتریش ، وزیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئوتریش ، به‌رپرسی فراکسیونه‌کانی پاڕڵه‌مانی ئوتریش " به‌ر چاو ده‌که‌ون .
له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی 22هه‌مین ساڵیادی ترۆری شه‌هیدانی وییه‌ن و هه‌ر وه‌ها داوا له‌ حکومه‌تی ئوتریش کراوه‌ که‌ هه‌ڵوێستی ڕونی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ی دا هه‌بێت و بۆ وه‌گڕ خستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی ترۆری دکتور قاسملوو هاوکاری بکات که‌ به‌ هۆیی فشاری رژیمی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا ئه‌و کاره‌ساته‌ پشت گوێ خراوه‌ . هه‌ر له‌و نامه‌یه‌ دا سیاستمه‌دارانی ئوتریش که‌ رۆژێک پێشتر واته‌ له‌ 12 / 7 / 2011 چاویان به‌ وزیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران که‌وت که‌وتنه‌ به‌ر ره‌خنه‌و گازه‌نده‌ ، و ئه‌و چاو پێکه‌وتنه‌ نه‌شیاو و دور له‌ پرنسیوی دێموکڕاتی وڵاتی ئوتریش له‌ قه‌ڵه‌م درا .
هه‌ر له‌ درێژه‌ی ئه‌و چالاکیانه‌ دا :
دوا نیوه‌ڕۆی رۆژی 22ی پوشپه‌ر له‌ لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی ئوتریشه‌وه‌ چالاکیه‌ک به‌ بۆنه‌ی 22هه‌مین ساڵیادی کاره‌ساتی وییه‌ن له‌ به‌ر ده‌م زانکۆی وییه‌ن به‌ بڵآو کردنه‌وه‌ی سه‌دان لاپه‌ره‌ له‌ سه‌ر ژیانی دکتور قاسملوو و هه‌ر وه‌ها جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی دەرحه‌ق نه‌ته‌وه‌ی کورد بڵاو کرایه‌وه‌ .
ئه‌و چالاکیه‌ به‌ به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حیزب به‌ڕێوه‌چوو .

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1091 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact