. . . .


12 Jul 2011

به‌رێوه‌چوونی سمینارێکی سیاسی ته‌شکیلاتی له‌ وڵاتی دانمارک


پێش نێوه‌رۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ رێکه‌وتی 19 ی پوشپه‌ر له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حدک له‌ وڵاتی دانمارک سمینارێکی سیاسی ته‌شکیلاتی به‌رێوه‌ چوو که‌ له‌م سمیناره‌ دا سه‌ره‌تا بۆ رێزگرتن له‌ شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان و به‌ تایبه‌ت شه‌هیدی سه‌رکرده‌ د.قاسملووی نه‌مر یه‌ک ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگی راگیرا،پاشان له‌ لایه‌ن عباس شه‌ریفی به‌رپرسی ته‌شکیلاتی کۆمیته‌ی دانمارک سمیناره‌که‌ کرایه‌وه‌،ناوبراو سه‌ره‌تای قسه‌کانی به‌ به‌رز و به‌رێز راگرتنی یادی شه‌هیدانی ویه‌ن ده‌ست پێکرد که‌ 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن دیپلۆمات ترۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی و به‌ بڕیاری سه‌رانی ئه‌و رێژمه‌ گه‌وره‌ پیاوی مێژوی کورد د.قاسملوو و کاک عه‌بدوڵلای قادری ئاذه‌ر و د.فازڵ ره‌سوڵ له‌ ویه‌ن پایته‌ختی وڵاتی ئوتریش له‌ سه‌ر میزی وتوویژ شه‌هید کران.ئه‌و جنایه‌ته‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ لایه‌ن به‌شدارانی سمیناره‌وه‌ به‌گشتی محکوم کرا.

به‌شێکی تری سمیناره‌که‌ تەرخان کرا بۆ باس له‌ سه‌ر کۆنگره‌ی 15 ی حدک.‌ له‌م باره‌وه‌ کاک ناسر پیرانی (نوێنه‌ری به‌شدار بوی کۆنگره‌ی 15 له‌ کۆمیته‌ی دانمارک) باسێکی تێر و ته‌سه‌لی له‌ سه‌ر کار و تێکۆشان و بریارات و راسپارده‌کانی کۆنگره‌ پێشکێش کرد که‌ له‌ لایه‌ن به‌شداربوانی سمیناره‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازی له‌ وته‌کانی کاک ناسر کرا.
کۆمیته‌ی حیزبی دیموکرات - دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 931 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact