. . . .


9 Jul 2011

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە پەناخوازانی سیاسیی رۆژهەڵا?


ناوه‌‌‌ندی هه‌‌واڵ - سوئیس: هه‌‌روه‌‌ک له‌‌بانگاوازی پێشو دا کومیته‌‌‌‌ی حیزبی‌‌دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس رایگه‌‌یاندبو، رۆژی هه‌‌ینی ٨.٧.٢٠١١ بۆ پیشتوانی له‌‌ په‌‌ناخوازانی سیاسی سه‌‌ید ئه‌‌میر سه‌‌‌رووتی که‌‌ ئێستا له‌‌ وڵاتی بوڵغارستان ده‌‌‌ست به‌‌سه‌‌ره‌‌ و خه‌‌‌ته‌‌ری رەوانه‌‌کردنه‌‌‌وه‌‌ی بۆ ئێران هه‌‌یه‌‌‌، هه‌‌روەها نووسەر وچالاکوانی سیاسی کوردی رۆژهه‌‌ڵات سه‌‌ید خدر میرسیدی و ساناز حوسینی ایزدی ئێرانی مسیحی که‌‌ به‌‌ناچار وله ژێر گوشاری رژیمی دیکتاتوری کۆماری ئیسلامی په‌‌نایان بۆ وڵاتی تورکیه‌‌ هێناوه‌‌‌ و خۆێان به ‌‌کومیسیاریای په‌‌نابه‌‌ران لەو وڵاتە ناساندووە، هەڕەشەی دیپۆرتکرانەوەیان لێ کراوە، خۆپیشاندانێک لە شاری ژنێڤ و لە بەردەم بنکەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرێوە چوو.
ئەو خۆپیشاندانە کە لە لایەن کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بە بەشداریی به‌‌ شێکی به‌‌رچاو له‌‌ ئه‌‌ندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب که ‌‌له‌ ‌رێگای دور ونیزێک‌‌را هاتبون، تێیدا پشتیوانی لە داوای رەوای ئەو پەناخوازانە بۆ گەیشتن بە وڵاتێکی ئارام کرا و راگەیەندرا کە لە ئەگەری گەراندنەوەیان بۆ بن دەستی کۆماری ئیسلامی، لە گەڵ ئەشکەنجە و ئەگەری ئیعدام بەرەوروو دەبنەوە.
هاوکات له‌‌گه‌‌ڵ ئه‌‌و ئێعترازه‌‌ دا هه‌‌یئه‌‌تێکی کومیته‌‌‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان دیدار وچاوپێکه‌‌وتنێان لە گەڵ بەرپرسانی کۆمیساریای بەرزی پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکهێنا ونامه‌‌ وداواکاری کومیته‌‌ی ده‌‌روه‌‌ی حیزب که‌‌ به‌‌زمانی ئینگلیسی نوسرابوو وهه‌‌روه‌‌ها داوکاری به‌‌رێز سه‌‌ید خدر میرسه‌‌یدی، به‌‌زمانی کوردی و ئینگلیسی پێشکەش بە بەرپرسانی ئەو رێکخراوە کرا.
له بەشێکی دیکەی خۆپیشاندانەکەدا په‌‌یامی کومیته‌‌ی حیزب بۆ حه‌‌مایه‌‌ت و پشتیوانی لەو پەناخوازانە خوێندرایەوە و پاشان په‌‌یامی هەر یەک لە رێکخراوی چاک بۆ پیشتیوانی له‌بانگاوازی کومیته‌‌ی حیزب و حه‌‌مایه‌‌ت له‌‌و په‌‌نابه‌‌رانه‌ له‌‌لایه‌‌ن به‌‌رێز کاک کاردو ئه‌‌ندامی ئه‌‌و رێکخراوه‌‌ پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە لایەن کاک ئازاد حوسین زاده‌‌ به‌‌رپرسی سازمانی خه‌‌باتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس پێشکەش کرا.
seid.bmp

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1020 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact