. . . .


4 Jul 2011

زنجیرە چالاکیەکی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان


پێکهێنانی کۆبوونەوەیەک لە بابەت کۆتایی کۆنگرەی ١٥
رۆژی شەممە، ٢ی جولای، هەیئەتێک لە کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پێکهاتوو لە بەڕێزان نەبەز مستەفا پوور و شێرکۆ ئەندەرەخت سەردانی شاری "سکیوە" لەو وڵاتەیان کرد و کۆبوونەوەیەکیان بۆ ئەندامانی حیزب لەو شارە پێکهێنا. كۆبوونەوەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شەهیدانی رێگای ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان بەڕێز نەبەز مستەفاپوور وەک یەکێک لە نوێنەرانی ئەندامانی حیزب لە کۆنگرەی ١٥ باسی وردەکارییەکانی کاری کۆنگرەی کرد و بە درێژی لە سەر بڕیار و پەسەندکراوەکانی کۆنگرە بۆ ئەندامان قسەی کرد کە لەگەڵ خۆشحاڵی و پێشوازیی گەرم و گوڕی ئەندامان بەرەوروو بوو.

پێکهێنانی سەیرانێک بۆ پەناخوازانی کورد لە دانمارک
رۆژی ٢٩ی ژوئەن لە لایەن کۆمیتەی دانمارکەوە سەیرانێک بۆ پەناخوازانی کورد لە کەمپی "بغوست" رێک خرا کە بوو بە مایەی خۆشحاڵیی پەناخوازەکان.
هەر لە چوارچێوەی ئەو سەیرانەدا هاوڕێ نەبەز مستەفا پوور باسێکی لە سەر کۆنگرەی ١٥ و چۆنیەتی بەڕێوەچوون و بڕیار و پەسەندکراوەکانی پێشکەش بە بەشداران کرد کە بوو بە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبوان.
بەشداران کۆمەڵێک پرسیاری پێوەندیدار بە حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆنگرەی ١٥ بە تایبەتی هێنایە بەر باس کە لە لایەن هاوڕێ نەبەز مستەفا پوورەوە وڵامیان درایەوە.
rize_chalaki.bmp

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 938 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact