. . . .


27 Jun 2011

به‌شداریی سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ کۆنفرانسی له‌نده??


کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌شداری له‌ کۆنفرانسی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی ئێرانی کرد، که‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئێران و عه‌ره‌ب پێک هاتبوو.
له‌و کۆنفرانسه‌دا که‌ له‌ له‌نده‌ن، پێته‌ختی بریتانیا به‌ڕێوه‌ چوو، زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی ئێرانی تێیدا به‌شدار بوون.
کاک خالید عه‌زیزی له‌ قسه‌کانیدا له‌ سه‌ر پێویستیی وێکه‌ڵکردنی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی ئێران بۆ دروستکردنی ئێرانی داهاتوو پێ داگرتوه‌ و پێشنیاری ئه‌وه‌ی کردوه‌ که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتوی کۆنفڕانسدا هێزه‌ سیاسییه‌ کاریگه‌ره‌کانی دیکه‌ش به‌شدار بن.
به‌ وته‌ی عه‌لیڕه‌زا نووریزاده‌ سه‌رۆکی ئه‌و ناوه‌نده‌، ئامانجی ئه‌و کونفرانسه‌ی بۆ تاوتوێ کردنی شوێنکاری راپه‌ڕینه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ها پێکهێنانی کۆده‌نگی له‌ نێوان لایه‌نه‌ دژبه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی و باس له‌ سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ریی دوارۆژی ئێران راگه‌یاندوه‌.
له‌و کۆنفڕانسه‌دا نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و له‌وانه‌ نوێنه‌رانی حیزبه‌ کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان داکۆکییان له‌ سه‌ر سیستمی فیدرالیزم کرده‌وه‌.
خالید عه‌زیزی سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان، عه‌بدوڵڵای موهته‌دی سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، شاهۆ حوسێنی نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هه‌روه‌ها ناهید به‌همه‌نی به‌ ناوی نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شداری ئه‌و کونفرانسه‌ بوون.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3322 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact