. . . .


15 Jun 2011

لە پارلمانی سویس سمینارێک سەبارەت بە دۆخی مافەکانی ژنی کورد پێکهات


ناوەندی هەواڵ – بێرن: رۆژی چوارشه‌‌مه رێکه‌‌وتی ١٥.٦.٢٠١١ له‌‌ساعه‌‌ت ١ تا ٣‌‌ی پاش نیوه‌‌رۆ له‌‌سه‌‌ر داوا و بانگ هێشتی ئاغای "کارلۆ سۆممار ۆگا" به‌‌رپرسی یه‌‌که‌‌می گروپی پارلمانی سوئیس بۆ چاوه‌‌دێری له‌‌مافی ژنانی کوردستان، سمینارێک بۆ به‌‌رێزان خاتو "خانم لیتفه" به‌‌رپرسی رێکخراوی "ئاسوده‌"‌ له باشووری ‌‌کوردستان و خاتوو "سوڕەیا جه‌‌مهور" به‌‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤ و داکۆ‌‌کی له‌‌ مافی ژنان، نیشته‌‌جی لە شاری ژنێڤی وڵات سوئیس، له‌‌ پارڵمانی سوئیس پێک هات.
لە سەر بانگهێشتی فەرمیی رێکخەرانی سمینارەکە، وەفدێک لە کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان رەحمەت ئیبراهیمی بەرپرسی کۆمیتە، ئارەزوو کەریم پوور بەرپرسی پێوەندیەکان و عەزیز ئەحمەدی بەرپرسی پێوەندیە کوردستانیەکان وێڕای نوێنەرانی چەند رێکخراوی سیاسی و مەدەنیی تر لە سمینارەکە دا بەشدار بوون.
لە سمینارەکەدا سەرەتا ئاغای کارلۆ به‌‌خێرهاتنی بەشدارانی کرد و خۆشحالی خۆی له‌‌مه‌‌ر به‌‌شداری بۆ باس و ئاوردانه‌‌وه‌‌ له‌‌ مه‌‌ر پرسەکانی مافی مرۆڤ به‌‌تایبه‌‌ت پرسی ژنان له‌‌ هه‌‌ر چوار پارچه‌‌ی کوردستان دەربڕی و وتی؛ من به‌‌ باشی ئاگاداری هه‌‌موو مه‌‌سه‌‌له‌‌کانی تایبه‌‌ت به‌‌که‌‌م وکۆری مافەکانی ژنانی کوردستان هه‌‌م و هیودارم پیاوانی هه‌‌رچۆار پارچه‌‌ی کوردستان بۆ چاره‌‌سه‌‌ری ئه‌‌م مه‌‌سه‌‌ هاوکار بن.
لە پانێلی یەکەمی سمینارەکەدا خاتوو سورەیا باسی له‌‌ پێ‌‌شێلکاری مافەکانی کورد له‌و وڵاتانه‌‌‌‌ی که هەر کامیان بەشێک لە خاک و ئازادیی گەلی کوردیان ‌‌داگیر کردووە، کرد و لەم بارەوە بە تایبەت تیشکی خستە سەر دۆخی نالەباری مافەکانی ژنانی کورد لە هەر کام لەو وڵاتانە. بەرپرسی به‌‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤ و داکۆ‌‌کی له‌‌ مافی ژنان لە درێژەی باسەکەی دا ئاماژەی بە چۆنیەتی پێشێل کرانی مافەکانی ژنان لەو سیستمه تۆتالیتێرە مەزهەبیەکان دا کرد که‌‌ چۆن به‌‌کەڵکوه‌‌رگرتن له‌ ‌ئایین مافه‌‌کانی ژنان پێ‌‌شێل ده‌‌که‌‌ن. لە کۆتایی باسەکەشی هەڵوەستەی لە سەر کۆمەڵگا دوو کولتوریەکان کرد و جەختی لەسەر پێویستیی تێکه‌‌لاوی زیاتری ژنانی کوردستانی و سوئییسی کرد.
لە پانێلی دووهەم دا خاتوو"خانم لیته‌‌فه"‌‌ باسێکی له‌‌ مه‌‌ر دامه‌‌زرانی رێکخراوی ئاسوده‌‌ کرد که‌‌ تایبه‌‌ته‌‌ بۆ داڵدەدان و پارێزگاری له‌‌ژنانی بێ‌‌سه‌‌رپه‌‌رەست و ئه‌‌و ژنانه‌‌ی که‌‌ مافێان پێ‌‌شێل ده‌‌کرێ. بەرپرسی رێکخراوی ئاسوودە لەم بارەوە باسی لە پێویستیەکانی کاری ریکخراوەکە لە کۆمەڵگای کوردستان و ئاستەنگەکانی بەردەم کار کردنی رێکخراوەکە کرد.
کۆتایی به‌‌رنامه‌‌ ته‌‌رخان کرابوو بۆ سەرنج و پرسێاری به‌‌شدرابۆان که‌‌ له‌‌و بەشەدا ئەندامانی هەیئەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان چه‌‌ندین پێشنێارو رونکردنه‌‌وەیان لە سەر باسەکان هێنایە گۆڕێ که‌‌له‌‌لایه‌‌ن ئاغای کارۆڵ پێشوازی لێ کرا وبه‌‌لێنی دا که‌‌ له‌‌مه‌‌ودوا ‌‌تێدەکۆشێ زیاتر سمیناری هاوشێوە بۆ تاوتوێ کردنی پرسی ژنانی کورد پێک بێنێ.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 897 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact