. . . .


13 Jun 2011

به‌شداری هه‌یئه‌تی حدک له‌ مه‌راسیمی یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی ب?


کانادا: رۆژی ١١ی ژوئەنی ٢٠١١ له‌سه‌ر بانگهێشتی رێکخراوی نیشتیمانی ئازادیی ئه‌هوازو بۆ رێز گرتن له‌ شه‌هیدانی ئه‌هواز، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ هیز و لایه‌نه ‌سیاسیەکانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی له‌ تۆرۆنتۆی کانادا پێک هات .
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ دا سەرەتا په‌یامی به‌ره‌ی دێمۆکراتیکی گه‌لی ئه‌هواز له‌ لایه‌ن "ابو الیاس" ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و به‌ره‌یه‌ خوێندرایه‌وه‌ و پاشان صلاح علام سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری" هه‌واڵی عه‌ره‌بی" په‌یامێکی به‌و بۆنه‌وه‌ پیشکه‌ش کرد. دوا به‌دوای ئه‌و دا" دوکتور زه‌فه‌ر" به‌رپرسی مافی مرۆڤی گه‌لی بلوچ وتارێکی پێشکه‌ش کرد و تێیدا کوشتار و ئازاری عه‌ره‌به‌کانی به‌و ده‌ستی ریژیمی ئیسلامی مه‌حکووم کرد. له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌کاندا" عه‌بدول غه‌فوور چواریار" به‌رپرسی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی گه‌لی تورکه‌مه‌ن به‌و بۆنه‌وه‌ وتارێکی پێشکه‌س کرد که‌ تێیدا ئێعدامی رۆڵه‌کانی عه‌ره‌بی به‌دەست رێژیمی ئیسلامی ئێرانی مه‌حکووم کرد. به‌دوای ئه‌و دا هاوری برایم جه‌هانگیری وتاری حیزبی دێمۆککراتی کوردستان _ کومیته‌ی رۆژهه‌ڵاتی کانادای پیشکه‌ش کرد.
له‌ وتاری حیزبی دێموکراتی کوردستان دا ئاوڕێک له‌ سەرکوتی بێ بەزەییانەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌رکاریه‌وه‌ سەبارەت بە نەتەوە بندەستەکان بە تایبەت نەتەوەی کورد لەو وڵاتە درابۆوە کە چۆن کوردستانی کردبۆ مه‌یدانی ته‌راتێنی خۆی و چۆن ده‌سته‌ ده‌سته‌ لاوانی کوردی به‌و په‌ڕی بێڕه‌حمی ئیعدام ده‌کرد. له‌ درێژه‌ی وتاره‌که‌ دا باس له‌ کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی لاوانی عه‌ره‌بی ئه‌حواز کرا و ئه‌و کوشتارانه‌ به‌ توندی مه‌حکووم کران و هاوکات له‌ لایه‌ن حیزبی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه‌ ئه‌و په‌یمانه‌ به‌ گویی به‌شداربووان گه‌یشت که‌ بۆ ئازادی و رزگاری له‌ سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و دیکتاتۆڕی ئیسلامی، حیزبی دیمۆکراتی کوردستان شان به‌ شانی هیزه‌ سیاسییه‌کانی دیکه‌ خه‌بات ده‌کات و هاوڕا و هاوڕیی باقی هێزه‌کانی دیکه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسیی ئێران هه‌وڵ بۆ نه‌مانی ئه‌و رێژیمه‌ سه‌ره‌رۆیه‌ هه‌وڵده‌دات.

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان- کومیته‌ی رۆژهه‌ڵاتی کانادا
ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ بوون
1- به‌ره‌ی دێمۆکراتیکی گه‌لی ئه‌هواز
2- رێکخراوی داکۆکی له‌ مافی مرۆڤی گه‌لی بلوچ
3- رێکخراوی داکۆکی له‌ مافی گه‌لی تورکه‌مه‌ن
4- حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
5- حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
6- ره‌زا تورکی نوێنه‌ری حیزبی سه‌ربه‌خۆی ئازه‌ربایجانی باشوری
7- حیزبی گه‌لی بلوچستان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3301 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact