. . . .


13 Jun 2011

بەشداریی کۆمیتەی سویس لە رێورەسمی ساڵیادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتما?


ناوه‌‌‌ندی هه‌‌واڵ - سوئیس: رۆژی ١‌‌‌شه‌‌مه‌‌ رێکه‌‌وتی ١٢.٦ ٢٠١١ له‌‌‌شاری زوریخ ‌‌سمینارێکی سیاسی بۆ رێز گرتن له‌‌‌بیره‌‌وری سی وشه‌‌مین ساڵی دامه‌‌زرانی یه‌‌کێتی نیشتمانی کوردستان به ‌‌‌به‌‌شداری چه‌‌ندین لایه‌‌نی سیاسی کوردی هه‌‌ر چوار پارچه‌‌ی کوردستان و ئاغای هۆپ شتاینه‌‌ر ئه‌‌ندامی پارڵمانی سوئیس و ئه‌‌ندامی حیزبی سوسیال دێموکرات لەو وڵاتە بەڕێوەچوو. له‌‌سه‌ر بانگهێشتی ‌‌‌‌ره‌‌سمی کومیته‌‌ی یه‌‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌‌وڵاتی سوئیس هه‌‌یئه‌‌تێکی به‌‌شی په‌‌یوه‌‌ندی کومیته‌‌ی ح.د.ک بریتی له‌‌به‌‌رێزان عه‌‌زیز ئه‌‌حمه‌‌دی، ئه‌‌حمه‌‌د ره‌‌سولی، هیوا موحه‌‌مه‌‌دی، قادر به‌‌خشووری وهێمن ئه‌‌حمه‌‌دی به‌‌نوێنه‌‌‌رایه‌‌تی به‌‌شی په‌‌‌‌‌‌‌یوه‌‌ندیە‌‌کوردستانیەکانی کومیته‌‌ به‌‌شدار بوون.
لەو رێورەسمەدا ‌‌په‌‌یامی پێرۆزبایی کومیته‌‌ی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌‌لایه‌‌ن کاک عه‌‌زیز ئه‌‌حمه‌‌دی پێشکه‌‌ش کرا وجارێکی دیکه‌‌ پێداگری لە سەر هاوکاری وهاوخه‌‌باتی له‌‌گه‌‌ڵ هه‌‌مو هێزو لایه‌‌نه‌‌‌‌سیاسیەکانی کوردستان کرایه‌‌وه.
لە پەڕاوێزی سمینارەکەدا هەیئەتی حیزب لە نیزیکەوە چاویان به‌‌ئاغای‌‌هۆپ‌‌ شتاینه‌‌‌ر که‌‌وت و لە سەر پرسە هەنووکەییەکانی کوردستان و کورد لە سویس ئاڵوگۆڕی بیرورایان کرد.
ynk2011.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 856 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact