. . . .


31 May 2011

بەشداری هەیئەتێ نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە سیمیناری ک


دانمارک: لەسەر بانگهێشتنی رەسمی کۆمەلەی کوردی سوریە لە رێکەوتی ٢٨،٥٢٠١١هەیئەتێکی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداری ئەم سیمینارەیان کرد. سیمینارەکە بۆ پشتگری لە جولانەوەی خەلکی سوریە بەگشتی و راپەرینی کوردەکانی ئەم بەشە و مەحکومکردنی هێرشە نامرۆفایەتێکانی حیزبی بەعس سوریە، رێکخرابوو . هەریەک لە دوکتور جهاد ئەلفەرج و برایم برایمی روژنامەنگاری کوردی سوریە و ئەحمەد چەتۆ نوێنەری پارتی یەکێتی دێمۆکراتی سوریە بەنۆرەی خۆیان تیشکێان خستە سەر ئالوگۆرەکانی ناوچە و سوریە.

لە تەوەرێکی باسەکەدا راگەیەندرا کە "دەولەتە یەک لەدۆای یەکانی سوریە بە درێژایی تەمەنی خۆی توندو تیژی لە دژی پێکهاتە ئائیینی‌یە موسلمان و مەسیحی و ئیتنیکی جۆراوجوری وەک کورد و عەرەب و یەزیدی و سریانی و کاکەیی بەکار هێناوە و هەمو مافەکانی تاک و ئازادی راگەیاندن و کلتوری بەربەست کردووە. بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆف زێاتر لە دە هەزار نەفەر لە بەندیخانەکانی ئەو ولاتەدا دەستبەسەر کراون. خەلکی مەدەنی سوریە داوای مافە سەرەتایەکانێان دەکەن کە بە توندی بەرپەرچ دراونەوە. رێکخراوەکانی نێونەتەوی بەتایبەتی لە ولاتی دانمارک ئەم زەخت و زۆریەی حاکمانی سوریە بە گوێرەی پێویست لەقاو نەداوە. ئیمە داواکاری یارمەتی و پشتگری زلهێزەکانین و هیوادارین کە ئەوان نیگەرانی دەستەلاتی داهاتووی سوریە نەبن ،چون رادەی تێگەیشتوویی خەلکی سوریە بەو ئەندازەیە کە حکومەتێکی ولامدەر و گونجاو بۆ ولاتەکەیان بێننە سەرکار.
بەشداربوانی سمینارەکە وێرای مەحکومکردنی جەنایەتەکانی ریژیمی بەعسی سوریە، کۆمەلێک پرسێاریشیان ئاراستەی هەلسورێنەرانی سیمینارەکە کرد. رەشید قازی وەک یەکێک لەئەندامانی هەیئەتی حیزب لە دانمارک، وێرای سۆپاس بۆ کارگێرانی سیمینارەکە و ئاراستەکردنی هێندێک رەخنە و پێشنێار سەبارەت بە بابەتەکان، پشتیوانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی لە خەباتی بەرحەق و رەوای پێکهاتەکانی سوریە بەتایبەتی کوردەکان راگەیاند و لە هەمانکاتیشدا قەتلوعامی خەلکی بێدفاعی ئەم ولاتەی شەرمەزار کرد.
سیمینارە پاش ٤ کاتژمیر کۆتای پێهات.
شایانی باسە کە هەیئەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بریتی بون لە بەرێزان؛ رەشید قازی بەرپرسی کۆمیتە، سەلاح حاجی رەشیدی بەرپرسی پێوەندێکانی حیزب لە دانمارک و رەحمان خۆش ئەبرو ئەندامی کۆمیتەی حیزب.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 939 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact