. . . .


12 May 2011

دانمارک؛ کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی حدک و ینک


ڕۆژی 11-5-2011 هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی ناوچه‌ی یوله‌ندی وڵاتی دانمارکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ باس له‌ سه‌ر کاروتیکۆشانی ڕه‌وه‌ندی کوردی و هاریکاری زیاتر نێوان لایه‌نه‌کانی جێگیر له‌و مه‌لبه‌نده‌، چاویان به‌ هه‌یئه‌تیکی که‌رتی ناوچه‌ی یوله‌ندی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان که‌وت. له‌و دیداره‌ دۆستانه‌یه‌ دا وێرای باس له‌ ئالوگۆره‌کانی کوردستان به‌ گشتی و ئه‌رکی ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ هه‌مبه‌ر پێشهاته‌کان دا، باس له‌ هاوکاری و هاریکاری هه‌رچی نزیکتری دوو ڕێکخراو له‌ داهاتوو دا بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشتر بردنی کار و چالاکییه‌کان و پیرۆز کردنی ڕۆژه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کرا. هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ دا هه‌ردووک لا له‌ سه‌ر چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش کۆک بوون و وێڕای سپاس و پێزانین بۆ هاریکارییه‌کانی ڕابردووی نێوانیان، خوازیاری په‌ره‌پێدان و به‌ گشتی کردنی کاروچالاکییه‌کان و ته‌نانه‌ت بانگهێشت کردنی چینی لاوانی کورد بۆ ناو کاره‌ کولتورییه‌کان بوون.
پیویست به‌ ئاماژه‌یه‌ که‌ له‌ لایه‌ن حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێزان نه‌به‌ز مسته‌فا پوور، یوسف په‌ری به‌شدار بوون و هه‌یئه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش پێک هاتبوون له‌ به‌ڕیزان بارزان بابان و سه‌فه‌ر محه‌ممه‌د.
ئه‌و دانیشتنه‌ له‌ که‌شێکی ته‌واو دۆستانه‌ و به‌ هیوایه‌کی نوێ بۆ هاریکاری زیاتر نیوان دوولایه‌ن کۆتایی پی هات
d-ynk-kdp.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 927 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact