. . . .


22 Jun 2009

دوو هه‌وال له‌ تۆرۆنتۆی کاناداوه‌


ناوه‌ندی هه‌واڵ - کانادا: کاتژمێر 2ی دوانیوه‌رۆی رۆژی یه‌کشه‌مه‌ 21 ژوئه‌ن له‌ به‌ر ده‌رگای په‌رله‌مانی ئۆنتاریۆ له‌ شاری تۆرۆنتۆ کۆبۆنه‌وه‌یه‌کی به‌رین به‌ به‌شداری هه‌زاران که‌س له‌ ئیرانیانی دانیشتوی تۆرۆنتۆ و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ر پێکهات. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه دا‌ که‌ نزیک 2 سه‌عاتی خایاندو د. موریدی ئه‌ندام پارله‌مانی ئۆنتاریۆ به‌ریوه‌به‌ری ده‌کرد ئه‌و که‌سانه‌ قسه‌یان کرد،
1-ژیان قمیشی هه‌والنیری ته‌له‌ویزیۆنی سی بی سی کانادا
2- جیم کاریگیانیس ئه‌ندامی پارله‌مانی فیدرال-کانادا
3-له‌یلا پورزه‌ند کچی خانمی میهرئه‌نگیزی کار

دروشمه‌کانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ بریتی بوون له‌
1-زندانی سیاسی آزاد باید گردد
2-حکومت کودتا، استعفا استعفا
3-مرگ بر دیکتاتور
4-دولت خیانت میکند، ر‌هبر حمایت میکند
شایانی باسه‌ که‌ له‌و خۆ پیشاندانه‌ دا میرمنداڵێک به‌ ئالای ریژیمی ئیسلامیی له‌ ناو خه‌لک راوه‌ستابوو که‌ له‌گه‌ل دژ کرده‌وه‌ی خه‌لک به‌ره‌وروو بوو و ناچار ئالا‌که‌ی وه‌لانا.
له‌ هه‌والیکی دیکه‌ دا هه‌ر هه‌مان رۆژ و له‌ یه‌کیک له‌ سالۆنه‌کانی دانشگای تۆرۆنتۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌ر وه‌زعییه‌تی ئیسای خه‌لک و خۆپیشاندانه‌کانی ئیران له‌ لایه‌ن د.ئه‌میر حه‌سه‌نپور و خانمی شه‌هرزاد موجاب پیکهات که‌ 3 کاتژمیری خایاند. له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ دا له‌ نیوان به‌شداران دا سه‌باره‌ت به‌ هه‌لویست گرتن له‌مه‌ر پێشهاته‌کاندا له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌کان قسه‌ کرا.
هاوری برایم جه‌هانگیری له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌باره‌ت به‌ هه‌لویستی حیزب له‌ 2 به‌یاننامه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو دا باسیکی پیشکه‌ش کرد و هه‌روه‌ها پیشنیاری کۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ تاوتویکردنی وه‌زعیه‌ته‌که‌ له‌ لایه‌ن ناوبراو خرایه‌ به‌ر نه‌زه‌ری به‌شدار بوان که‌ له‌ گه‌ل پیشوازیی گه‌رمی به‌شداران به‌ره‌وروو بوو
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ دا به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانی خه‌لک و هه‌لویستی حیزب له‌ ناو به‌شداربوان بلاو کرایه‌وه‌ .

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1237 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact