. . . .


10 May 2011

یه‌که‌مین ساڵیادی شه‌هیدانی ١٩ی بانه‌مه‌ڕ له‌ شاری له‌ندن ب???


ناوه‌ندی هه‌واڵ- بریتانیا: لە ساڵیادی شەهید کرانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی لە ١٩ بانەمەری ١٣٨٩ هەتاوی و بۆ مەحکومکردنی ئەم جینایەتە دژی مرۆڤایەتییە و هەروەها بە ئامانجی پشتیوانی کردن لە زیندانییە سیاسیەکانی ئێران بە گشتی و ڕۆژهەلاتی کوردستان بە تایبەتی ، سەر لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ٠٨/٠٥/٢٠١١خۆپێشاندانێک لە بەردەم سفارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لەندەن ڕێکخرا کە لەودا هەڵسوراوانی بزووتنەوەی سەوز و بەشێک لە هاوڕێیانی کۆمیتەی لەندەنی حیزبی دیموکراتی کوردستان چالاکانە بەشدار بوون.
ئەو خۆپێشاندانەدا کاتژمێر ٣ ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ کاتی بریتانیا ده‌ستی پێ کرد و تا کاتژمێر ٣٠.٥ خه‌له‌کی ئێواره‌ درێژەی بە گوتنەوەی دروشم و هەڵگرتنی پلاکارد دژ بە سیاسەتی سێدارە و کردەوە دژی گەلی یەکانی کۆماری ئیسلامی درێژه‌ی کێشا.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
١٠ی مەی ٢٠١١
19banemer-london.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3219 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact