. . . .


10 May 2011

کۆمیتەی هاوکاری هێزەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان کۆبونەوەی سالانەی خ?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- دانمارک: ٨/٥/٢٠١١. رۆژی یەکشەممە رێکەوتی کۆمیتەی هاوکاری هێزەکانی رۆژهەلاتی کوردستان بەبەشداری زۆربەی ئەندامانی لە کۆبونەوەی سالانەی خۆی پێک هێنا. پاش خۆلەکێک بێدەنگی بۆرێزگرتن لەگێانی پاکی شەهیدانی رێگای ئازادی ولات، لەلایەن رەشید قازی ،یه‌وە کاروتێکۆشانی کۆمیتەی هاوکاری هێزەکانی رۆژهەلاتی کوردستان خڕایە بەرباس. بەشداربۆان پاش بەشداریکردنی چالاکانەیان و تاوتۆکردنی لایەنە بەهێز ولاوازەکانی کارو تێکۆشانیان لە دانمارک ، بەکۆی دەنگ لەسەر ئەم خالانەی خۆارەوە ساخ بوینەوە.

١_ کۆمیتەی هاوکاری هێزەکانی رۆژهەلاتی کوردستان ، بەدور لەهێژمۆنی حیزبی هەروا درێژە بەچالاکێەکانی بدات.
٢_کۆمیتە تێبکۆشێ چالاکانە لەبەریوەبردنی بۆنە نەتەوەیەکان بەشداری بکات .
٣_ کۆمیتە تێدەکۆشی هەلویستی رون و شەفافی خۆی سەبارەت بەزۆربەی ئەو روداوانەی کە زیان دەگەیەنن بە بەرژەوەندی نەتەوەیمان بەتایبەتی دەست تێوەردانەکانی دەرەکی دەرببری و شەرمەزارێان بکات.
٤_ حەول بدرێ بۆ پەیوەندی زێاتر لەگەل رێکخراوەکانی دانمارکی و کوردستانی
لەبرگەی دووهەمی کاری کۆمیتەی هاوکاری هێزەکانی رۆژهەلاتی کوردستاندا، هەیئەتێکی نۆی پێکهاتوو لە بەرێزان خالید رەواندوست لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و علی ئەحمەدی لە پارتی ئازادی کوردستان و شادی ئێراهیم خاس لە ناوەندی رۆژهەلاتی کوردوسایت (چاک) بەتێکرای دەنگ هەڵبژاردران و کاک خالید وەک وتەبێژی کۆمیتەی هاوکاری دێاری کرا.

لەبرگەی سێهەمی کاری کۆمیتەی هاوکاری هێزەکانی رۆژهەلاتی کوردستاندا، بەتێکرای دەنگ هێرشی هیزەکانی حکومەتی مالکی بۆسەر هێزەکانی ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی بەگشتی و کەمپی ئەشرەف و کەمپی کوردە پەنابەرەکان لە سنوری سوریە بەتوندی ئیدانە دەکات و ئەم کردەوەیە بە کردەوەیەکی بەدور لە ئەخلاق و عورفی سیاسی و لەهەمانکاتیشدا بەهاندانی وڵاتانی دراوسێ دەزانێ. کۆمیتەی هاوکاری هێزەکانی رۆژهەلاتی کوردستان ، پشتگری لە هەلویستی هەمو ئەو هێزو لایەن و کەسایەتێانە دەکات کە رۆژی لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر بە رۆژی ماموەستا دەناسێنن. و لەهەمانکاتیشدا هێرشە توندو تیژەکانی دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی سوریە بۆ سەر خەلکی بیدیفاعی ئەم ولاتە بەگشتی و قەلاچۆکردنی کوردەکانی نیشتەجێ ئەم ولاتە بەتوندی شەرمەزار دەکات.حکومەتە داگیرکەر و خۆسەپێنەکان دەبێ باش بزانن کە بەزۆری چەک و نوکی سەرنێزە لەوەی زێاتر ناتۆانن درێژە بە دەستەلاتی ناشەرعێان بدەن وسەرەنجام دەبی ملکەجی رای جەماوەر و ویستوخۆازەکانێان بن.

کۆمیتەی هاوکاری هێزەکانی رۆژهەلات لەم هێز و لایەنانە پێک هاتۆە.
١_حیزبی دێمۆکرات کوردستان
٢_پارتی ئازادی کوردستان
٣_کۆمەلەی شۆرگێری زەحمەتکێشان کوردستان
٤_پارتی ژێانەوەی ئازاد کوردستان
٥_کۆنگرەی نەتەوەی کورد.
٦_یەکێتی خۆێندکاران کورد
٧_کوردوسایت ناوەند رۆژهەلات چاک
٨_یەکێتی لاوانی رۆژهەلاتی کوردستان
٩_سازمان خەباتی شۆرشگیری کوردستان

پیویستە بگوترێ کە هەیئەتی نۆنەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بریتی بوو لە بەریزان رەشید قازی بەرپرسی کۆمیتە و سەلاحی حاجی رەشیدی بەرپرسی پەیوەندێکان و رەحمان خۆش ئەبرو و خالید رەواندوست ئەندامانی کۆمیتەی حیزب له‌ وڵاتی دانمارک.
komitay-hawkari-danmark.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 957 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact