. . . .


2 May 2011

ڕۆژی یه‌کی مای به‌ به‌شداری چالاکانه‌ی ئه‌ندامانی حیزبی دیموکر?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- فه‌ڕانسه‌: رۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ به‌رانبه‌ر به‌ 1ی مه‌ی 2011 له‌ شاری پاریس رێز له‌ رۆژی جیهانی کرێکاران گیرا. له‌ ئه‌م رۆژه‌ دا که‌ به‌ به‌شداری هه‌زران که‌س له‌ خه‌ڵکی شاری پاریس، ئه‌نجومه‌ن و کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ گه‌لییه‌کان، ئه‌حزاب سیاسیی و ڕێکخراوه‌ کرێکاری و داکۆکی کارانی مافی مرۆڤ له‌ هه‌موو ولاتانی جیهان پێک هاتبوو، له‌ کاتژمێر 2ی دوانیوه‌روو هه‌تا 6 ئیواره‌ له‌ میدانی "ڕێپۆبلیک" هه‌تا "ناسیون"رێپێوانیان کرد. له‌و ڕێوڕه‌سمه‌ پڕ شکۆیه‌ دا به‌شداربووانی کورد و ئیرانی به‌ دانی دروشمی نا‌ بۆ کوماری ئیسلامی،نا بۆ ئێعدام،رۆژی کرێکار پیروز بێ، زیندانی سیاسیی ده‌بی ئازاد بکری به‌ زمانی فه‌ڕانسه‌وی رێزیان له‌‌و رۆژه‌ گرت و جارێکی تر بێزاری و توڕه‌یی خۆیان دژ به‌‌ ئه‌شکه‌نجه‌ و ئێعدامی خه‌ڵکی ئێران له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ربڕی. جێ ئاماژه‌یه‌ که‌ ئه‌ندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌شداری چالاکانه‌یان له‌‌وه‌ رێپێوانه‌دا کرد.
پێویست به‌ وتنه‌ که‌ چالاکانی سیاسی کورد و ئێرانی جێگیر له‌ پاریس، له‌و ڕۆژه‌ مه‌زنه‌ دا توانیان به‌ پیشاندانی وێنه‌ی به‌ندکراوانی کورد و ئێرانی و وێنه‌ی ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن جه‌لادانی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دراون، سه‌رنجی ڕای گشتیان بۆ لای دۆزی ڕه‌وای کو‌رد و دژبه‌رانی کۆماری ئیسلامی ڕاکێشا.
1maj-paris.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 975 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact