. . . .


25 Apr 2011

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی سویس،ی حدک له‌ سمینارێکی پارتی یه?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- سویس رۆژی شه‌‌ممه‌‌ رێکه‌‌‌‌وتی ٢٣.٤. له‌‌کات ژمێر ٣ تا ٥ ی پاش نیوه‌‌رۆ له‌‌سه‌‌ر بانگ هێشتی ره‌‌سمی پارتی یه‌‌کێه ‌‌تی دێموکراتی کوردستانی سوریه له کومیته‌‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌‌وڵاتی سوئیس له‌‌شاری بێرن که‌‌ له‌‌و دا سمینارێک بۆ هه‌‌واڵ ئه‌‌حمه‌‌د جێگری سه‌‌رۆکی ئه‌‌و پارته‌‌ بۆ تاو تۆێ کردنی ئه‌و هه‌‌ڵ ومه‌‌رجه‌‌ سێاسی که‌‌ له‌‌وڵاتانی رۆژهه‌‌ڵاتی ناوین وبه‌‌تایبه‌‌ت وڵاتی دیکتاتۆری سوریه‌‌ هاتۆته‌‌ پێش و ئاکام و وه‌‌زعی کورد له‌‌ئێستاو له‌‌داهاتوو دا پێک هات.
له‌‌پێش دا له‌‌ لایه‌‌ن به‌‌رێز شێخ مووس به‌‌رپرسی ئه‌‌م پارته له‌‌وڵاتی سوئیس به‌‌ گه‌‌رمی به‌‌خێر هاتنی لایه‌‌نه‌‌‌‌کانی کوردی کرا. وه‌ به‌‌ده‌‌قیقه‌‌یه‌‌ک بێ ده‌‌نگی بۆ روحی پاکی شه‌‌هیدانی کورد وکوردوستان سمیناره‌که‌ ده‌‌ستی پێ کرد.
به‌‌رێز هه‌‌واڵ ئه‌‌حمه‌‌د به‌‌تێرو ته‌سه‌‌لی باسی هه‌‌مو ئه‌‌و بابه‌‌تانه‌‌ی کرد وله‌‌م رۆوه رۆانگه‌‌ وبۆ‌‌چونی پارته‌‌که‌‌‌یانی له‌‌مه‌‌ر خه‌‌بات ویه‌ک رێزی زێاتر بۆ ئامانجه‌‌ نه‌‌ته‌‌وایه‌‌کانی ئه‌‌م وڵاته‌‌ ‌‌هێنایه‌‌ گۆرێ.
هه‌‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌‌بریتی بوون له‌‌به‌‌رێزان مه‌‌لاعه‌‌زیز ئه‌حمه‌‌دی ویاسین مه‌‌ولوودی وکه‌‌ماڵ به‌‌روه‌‌ندی وره‌‌حمه‌‌ت ئیبراهیمی چالاکانه‌‌ به‌‌ پێشنێار وتی‌‌بێنی خۆیان به‌‌شداری ئه‌‌و سمیناره‌‌یان کرد و پشتیوانی ئه‌‌ندامان
ولاینگرانی حیزبیان بۆ هه‌‌ر هه‌‌نگاوێک که‌‌له‌‌به‌رژه‌‌وه‌‌ندی نه‌‌ته‌‌وه‌‌ کورد دابی به‌‌ هاواڵانی ئه‌‌م پارته‌‌ راگه‌‌یاند.
لایه‌‌نه‌‌کانی به‌شدار بووه‌کان:
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کومیته‌ی سویس
یه‌‌کیتی نیشتمانی کوردستان- کومیته‌‌ی سوئیس کاک ره‌‌سوڵ خۆشناو
sminar-swis.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 934 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact