. . . .


13 Apr 2011

سه‌ردانی هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی سویس،ی حدک له‌ باڵوێزخانه‌ی حکو??


ناوه‌ندی هه‌واڵ- سویس: ڕۆژی ‌‌‌دوشه‌‌ممه‌ ١١/٤/٢٠١١ به‌ڕێز مامۆستا عه‌زیز ئەحمەدی به‌‌رپرسی پێوەندییه‌ ئێرانی وکوردستانیەکانی کومیته‌‌ی سوئیسی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەهاوڕێیەتی بەریزان ساڵح محه‌ممه‌د پور وئارەزوو کەریمپور سەردانی باڵوێزخانه‌ی حکومه‌تی عیراقی فیدراڵیان کرد لە بێرن،ی پایتەختی وڵاتی سویس و لە لایەن باڵوێزی عێراق به‌ڕێز دوکتور پیرۆت زۆربەگەرمی پێشوازیان لێ‌‌کرا. .پاشان لەلایەن به‌ڕێزعەزیز ئەحمەدی بەنوینەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەوڵاتی سویس بەخیرهاتنی به‌ڕێز جه‌نابی باڵویزکرد خۆشحالی خۆی دەربڕی لەوە کە باڵوێزی عیراق کوردێکی نێشتمان په‌روه‌ره‌ که‌ جێگەی شانازی ئیمه‌ و هه‌موو کوردانی دانیشتووی وڵاتی سویسه‌.
له‌ ماوه‌ی ئه‌و سەردانە دا کە نزیکه‌ی کاتژمێرێکی خایاند هه‌ردوولا لەسەر دۆخی عیراق و کوردستان وناوچە و ئه‌و ئاڵ وگۆڕانه‌ی که‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه‌ بیرورایان گۆڕێیه‌وه‌.

جێگه‌ی باسه‌ که‌ ‌‌به‌‌‌‌رێزدۆکتۆر پیرۆت خۆشحاڵی خۆی بۆئەم سەردانە دەربڕی‌‌و ئامادەیی خۆی بۆهەر هاوکاریەکی پیویست نیشاندا. ‌‌‌
پاشان به‌‌‌‌‌گه‌‌رمی‌‌هه‌‌یئه‌‌تی کومیته‌‌ی سوئیس له‌‌لایه‌‌ن به‌‌رێز باڵویزی حکومه‌تی عێراقی فیدراڵه‌وه‌ تا به‌‌رده‌‌رگای باڵوێزخانه‌ به‌‌رێ کران.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان // کومیته‌‌ی سوئیس
dsc02620.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 997 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact