. . . .


10 Apr 2011

کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە وڵاتی فین??


رۆژی 10.4.2011 کۆبه‌نه‌وه‌ی نوینه‌رانی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ کوردستانیەکان لە وڵاتی فینله‌ند له‌ شاری تۆرکۆ پیکهات. لەو کۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌ سه‌ر به‌رده‌وامی به‌رنامه‌کانی رابردوی ئه‌و کۆمیته‌یه‌ و کارا کردنی هه‌رچی زیاتری بۆ داهاتوو کرایه‌وه‌. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا باسیکی تیر و ته‌سه‌ل له‌ سه‌ر هه‌لبژاردنه‌کانی پارلمانی فینله‌ند کرا کە بۆ ئەم خولەی هەڵبژاردن ژمارەیەک لە چالاکانی کوردیش کاندیدا کراون.
کۆمیتە کۆک بوو کە به‌ هه‌موان هه‌ول بده‌ن ره‌وه‌ندی کوردی له‌ ولاتی فینله‌ند بێلایه‌‌ن نه‌بن و به‌ هه‌ر شیوه‌یک بۆیان ده‌گو‌نجێ له‌ ده‌نگدان دا به‌شداری به‌که‌ن و له‌و شوینانه‌ی که‌ کاندیدی کوردی لێ‌یه،‌ کورده‌کان لە دەنگدان و کۆکردنەوەی دەنگی زیاتر لەم بارەوە تەنەخی نەکەن و له‌ سه‌رکه‌وتنیان بۆ په‌رلمانی فینله‌ند هاوکاریان بن. لە شوێنەکانی تریش کوردستانیان پێویستە بە سەرنجەوە بڕواننە ئەم هەڵبژاردنانە و بزانن کام حیزب ده‌توانێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی داخوازه‌کانی ئه‌واندا کاریگه‌ری هه‌بێ، ده‌نگی خۆیانی پێ بدەن.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1019 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact