. . . .


10 Apr 2011

لە فینلاند کۆڕیادێک بۆ رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شەهیدانی کوردستا


ناوەندی هەواڵ - فینلاند: رۆژی یه‌کشمه‌ممه‌ 10.4.2011 به‌ به‌شداری ده‌یان که‌س له‌ بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان، نوینه‌ری حیزب و سازمانه‌ سیاسیه‌کان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ریوره‌سمی 10ی خاکه‌لێوه‌، رۆژی شەهیدانی کوردستان، لە شاری تورکوی فینلاند پێکهات.
کۆڕیادەکە بە خوێندنەوەی سروودی ئەی شەهیدن به‌مشیوه‌ی خواره‌وه‌ له‌ شاری تۆرکۆ له‌لایه‌ن کۆری سرودی لاوان و یه‌ک ده‌قیقه‌ بێدەنگی بۆ ریزگرتن له‌ یاد و خەباتی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان په‌یامی بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان له‌ لایه‌ن کاک ئاوات حه‌سه‌ن پور پێشکەش کرا و بە دوای ئەودا بەڕێز سەید ئەحمەد حسینی په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ بنه‌ماله‌ی شه‌هیدانی خوێندەوە.

درێژەی کۆڕیادەکە بە خوێندنەوەی پارچه‌ په‌خشانیک له‌ لایه‌ن مامۆستا نزار کویستانی، خویندنه‌وه‌ی چه‌ند به‌یت شێعر له‌ لایه‌ن به‌ریوه‌به‌ری به‌رنامه کاک‌ که‌ریم ره‌سولی، پارچه‌ هۆنراوه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن بەڕێز شیرکۆ ئیبراهیمی له‌ وه‌سفی پێشمه‌رگه‌ درێژەی کێشا.

لە بەشێکی دیکەی رێورەسمەکەدا په‌یامی کۆمیته‌ی تورکوی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ لایه‌ن کاک ره‌حمان خالید نژاد (وەستا رەحمان) خوێندرایەوە و هەریەک لە بەڕێزان عه‌ولا ئه‌لیاسی و کامیل شه‌خسی بە بۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان بابەت و شێعریان پێشکەش کرد.
لەو رێورەسمە دا سالۆنی رازاوه‌ به وێنەی‌ سه‌دان شه‌هیدی حیزب و گه‌لەکەمان کە لە لایەن کۆمیتەی فینلاندەوە ئامادە کرابوو، سەرنجی ئامادەبوانی پتر راکێشا. بەشداران لە کۆتایی رێورەسمەکەدا پێشانگای وێنەی شەهیدانیان چاو لێکرد و لەم بارەوە سپاس و دەستخۆشیان لە ئەرک و ماندووبونی هاوڕێیان لە کۆمیتەی فینلاند کرد.
کاتژمیر 7 ی ئیواره‌ پاش 3 سه‌عات رێورەسمی 10 خاکه‌لیوه،‌ رۆژی شەهیدانی کوردستان کۆتایی هات
لێرەوە بەشێک لە وێنەکانی ئەو رێورەسمە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1226 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact