. . . .


9 Apr 2011

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حدک له‌ ١١ ساڵه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبرا??


ناوه‌ندی هه‌واڵ- بریتانیا: ڕێکەوتی ٨ی ئاپریلی ٢٠١١ لەسەر بانگێشتی ڕێکخراوی ئیبراهیم ئەحمەدفاوندێشن لە بریتانیا مەراسمێك بە بۆنەی ١١ سالەی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەکاتژمێری ٦ بۆ ٨ی شەو لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن بەرێوە چوو.
بەرنامەکە بە سرودێك و دەقیقەیەک رێز لێنان بۆ گیانی خوالێخۆشبوو دەستی پێکرد. پاشان لە لایەن خێزانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دوو مۆمهەڵکران. لەلایەن بەرێوەبەری بەرنامە پەخشانێك خوێندرایەوەدوابەدوای ئەو کاک هاوار حاجی لێپرسراوی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لەبریتانیاووتەیەكی پێش کەش کرد. بە نوێنەرایەتی کنفرانسی پارتە کوردستانیەکان بەڕیزمەولود سوارە پەیامێکی پێشکەشی بەشداربووان کرد. کاک منسور ئیزەد پناە شیرین بەهارەی پێشکەشی بەشداربووان کرد و هەروەها کورتە فیلمێك لەسەر ژیان و خەباتی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد کەلە لایەن تەلەفزیونی کوردساتەوە ئامادە کرابوو پێش کەش کرا.
نوێنەری سەفیری عێراق لە لەندەن و بەشێکی بەرچاو لە حیزبو لایەن سیاسیەکانی عێراقی و کوردستانی بەشدار بوون. بەنوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیابەرێزان کاک مەولود سوارەو کاک عبداللە ئەمینی بەشداری کۆبونەوەکە بوون.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا
٨ی ئاپریلی ٢٠١١
yadi-ble-london.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3115 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact