. . . .


5 Apr 2011

خۆپێشاندانی کوردانی سوریە لە لەندەن


ناوه‌ندی هه‌واڵ- له‌نده‌ن: له ‌دریژه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی سووریه‌ له‌ ئارادایه‌ کوردانی سوریە له‌ بریتانیا خۆپێشاندانێکیان به‌رێوه‌ برد.
کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ شاری له‌نده‌ن به‌ کۆبوونه‌وه‌و وه‌رێ خستنی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌رکی باڵوێزخانه‌ی سووریه‌ له‌ بریتانیا بێزاری و دژایه‌تی خۆیان له‌ دژی سیاسه‌تی سه‌رکوت و کوشتن و گرتنی کوردان له‌ سووریه‌‌ نیشاندا.
ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی کوردانی سووریه‌دا که‌ ژوماره‌یه‌کی به‌رچاو کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان تێیدا به‌شدار بوو، رۆژی٢ی ئاپریلی ٢٠١١ لە پێش باڵوێزخانه‌ی سوریە لە ژمارە ٨ی بلگرێفیار لە لەندەن کاتژمێری ١٢ی نیوەرۆ بۆ ٣ی پاش نیوەرۆ خۆپێشاندان بە نارەزایەتی لە حکومەتی بەعس و پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی سوریە به‌رێوه‌ چوو.
ئەم خۆپێشاندانە لە لایەن بەشێکی بەرچاو لە حیزب و لایەنەکان ساز کرابوو که‌ بریتین له‌.

ئەخوان المسلمین

حەرەکەتی عەدالەت و ئاوەدان کردن

پارتی یەکیەتی کوردستانی سوریە

پارتی یەکیەتی سوریە

پارتی یەکیەتی دێموکرات

پارتی یەکیەتی دێموکراتی کورد سوریە

پارتی ئازادی کوردی سوریە

شایانی باسه‌،نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا بەپیر بانگەوازی چالاکانی سیاسی کورد لە سوریەوە چون و بە بەشداری خۆیان لەم خۆپێشاندانە پشتیوانی حیزبی دێموکراتیان لە هەموو بزوتنەوەیەکی کوردی دژی داگیرکەران و دەستەلات دارانی دمشق دەربری.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا
kurd.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3105 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact