. . . .


28 Mar 2011

کوردانی وڵاتی سویس جێژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێیان پیرۆز کرد


ناوه‌ندی هه‌واڵ- سویس: رۆژ‌‌ی یه‌‌ک شه‌‌ممه‌‌ رێکه‌‌وتی ٢٧/٣/٢٠١١ له‌‌‌وڵاتی سویس مه‌راسمی جێژنی نه‌‌ورۆز وسه‌‌‌‌ری ساڵی کوردی له‌‌لایه‌‌ن یه‌‌کێتی کوردانی رۆژ‌‌هه‌‌ڵاتی کوردستان ‌‌له‌‌شاری بێرن و به‌‌ به‌‌شداری به‌‌شێکی به‌‌رچاو له‌‌ کوردان و‌‌ده‌یان هاووڵاتی سویسی دۆستی کورد به‌‌رێوه‌‌‌‌ چوو.
له‌‌سه‌‌ر داوا ووبا نگاوازی یه‌‌کێتی کوردانی رۆژ‌‌هه‌‌ڵات که‌‌ به‌‌ره‌‌سمی له‌‌م وڵاته‌‌ بۆ‌‌بو‌‌ژانه‌‌وه‌‌ی هه‌‌ستی نه‌‌ته‌‌وه‌‌یی وناساندنی کولتوور وزمانی کوردی و‌‌زمان وفه‌‌رهه‌‌نگی ئه‌‌م وڵاته‌‌ ویه‌‌ک ‌‌رێزی‌‌ وهاوکاری باشتر له‌‌‌‌ نێوان‌‌ هه‌‌مو لایه‌‌ک دا ده‌‌‌‌ستی به‌‌کار وچالاکی کردووه توانی به‌‌شێکی به‌‌رچاو له‌‌ لاوان وگه‌‌نجانی کورد وسویسی له‌‌ ده‌‌وری یه‌‌ک کۆبکاته‌‌وه. بۆیه داوکارین هه‌‌مو لایه‌‌ک له‌‌ به‌‌رنامه‌‌کانی داهاتوو دا زێاتر له ‌‌ده‌‌وری ئه‌‌و یه‌‌کێتیه‌‌ کۆ‌‌ببنه‌وه وله ‌‌به‌‌رێوه‌‌ بردن و چاره‌سه‌کردنی که‌‌مووکۆرییه‌کان دا هاوکارمان بن وهه‌‌‌‌‌مولایه‌‌ک ده‌‌توانن ببنه‌‌ ئه‌‌ندام له‌‌و یه‌‌کێتێ‌‌دا.
سه‌‌ره‌‌تا له‌‌لایه‌‌ن زاهید شاعیری وهێمن ئه‌‌حمه‌‌دی به‌‌زمانی کوردی و ئاڵمانی پیرۆزبایی نه‌‌ورۆزو به‌‌خێرهاتنی میوانان کرا. پاشان له‌‌لایه‌‌ن ناسر حه‌‌سه‌‌نی ئازه‌ر‌‌پوور و بینگ رێنگلی(که‌‌لاوێکی هونه‌‌رمه‌‌ندی سوئیسی ودۆستی کوردانه، به‌‌موسیقا وژه‌‌نیی ده‌‌ف چه‌ندین پارچه‌‌ مۆشیقا وهۆنراوه‌‌‌ی فوڵکولۆرێان پێ‌‌شکه‌‌ش به‌‌ئاماده‌‌بووان کرد.
ئینجا هونه‌‌رمه‌‌ند سه‌‌لیم سه‌‌رده‌‌شتی به ‌‌ده‌‌نگی خۆشی خۆی و به‌ هاوکاری ژه‌نیاری ئۆرگ کاک ئازاد، کۆری هه‌‌ڵپه‌‌رکێان رازانده‌‌وه و به‌‌پێشکه‌‌ش کردنی گۆرانی شاد بۆ به ‌‌‌‌شدار بۆوان ئه‌‌م کۆریه‌‌یان گه‌‌رم کرد.
پێویسته‌‌ سوپاسی هه‌‌مو ئه‌‌و دۆست وهونه‌‌رمه‌‌ندانه‌‌ بکرێت که ‌‌‌‌له‌‌ به‌‌رێوه‌‌بردن و رازانه‌‌وه‌‌ و میوانداری دا هاوکاری ئه‌‌و یه‌‌کێتیه‌‌ بوون که‌‌ کار بۆ تێکه‌‌ڵاوی و لێک نیزیک بونه‌‌‌‌وه ی کوردان وخه‌‌لکی سوئیسی بۆ هه‌‌رچی زێاتر ئاشنابوون و ناساندنی کوڵتوور وزمان وتێکه‌‌‌‌‌‌‌لاوبون و زێاتر ناسند‌‌‌‌نمان به‌‌یه‌‌کتر وهاوکاری وهاوخه‌‌باتی ‌‌‌‌ و بۆ‌‌ژانه‌‌وی هه‌‌ستی نه‌‌ته‌‌وایه‌‌تی ده‌‌کات بکرێ.
Vereinigung Schweiz – östliches Kurdistan
یه‌‌کێتی کوردانی رۆژ‌‌هه‌‌ڵاتی کوردستان به‌‌شی کولتوور- سوئیس .

بۆ بینینی وێنه‌کان کرته‌ لێره‌ بکه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1027 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact