. . . .


19 Mar 2011

سالیادی بیره‌وه‌ری کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و کاره‌سا??


ناوه‌ندی هه‌واڵ سویس: رۆژی 16ی مارس له‌پێته‌ختی سویس سالیادی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ که ‌زیاتر له‌ پینج هه‌زار ژن ومندال وپیرو لاو به‌ده‌ستی ریژیمی جینایه‌تکاری به‌عسی گۆربه‌گۆر ‌شه‌هید کران وهه‌‌‌روه‌ها کاره‌‌‌ساتی کوشتاری بێ ڕه‌‌حمانه‌‌ی کوردانی سوریه‌‌ له‌‌ ئاکامی خۆ‌‌پێشاندان ‌‌‌له‌‌ شاری قامیشلوو له‌‌وڵاتی سوریه‌‌، له ‌لایه‌ن چه‌ند حیزب وریکخراوی کۆردستانی ریکخرابوو، له‌ مه‌یدانی هیل ڤیتیا پلاتس به‌ریوه‌ چوو.
هه‌یئه‌تیکی حیزبی دیمۆکراتی کۆردستان له‌و ریوره‌سمه‌ دا به‌شداربوو وکه‌‌ له‌‌ودا به‌‌رێز مامۆستا عه‌‌زیز ئه‌‌حمه‌‌دی به ‌‌نوێنه‌‌رایه‌‌تی کومیته‌‌ی سوئیس په‌‌یامی هاوده‌‌ردی وهاوخه‌‌‌می ئه‌‌ندامان ولایه‌‌نگرانی ودۆستانی حیزبی به‌‌گۆی به‌‌‌‌شداراران گه‌‌یاند. له‌و په‌یامه‌ی حیزبی دیمۆکراتی کۆردستان دا سه‌ره‌ڕای ده‌ربرینی هه‌ستی هاوده‌ردی له‌‌گه‌ڵ که‌سوو کاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ وسه‌رده‌شت وبادینان ودۆلی گوندی زه‌‌رده‌‌ له‌‌ناوچه‌‌ی کرمانشاه وشاورێ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که‌ بۆ پێشگیری له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژی و جینۆساید و جه‌نایه‌تانه‌ی دوژمنان به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌که‌مان، پێویسته‌ که‌ حیزب و ڕێکخراو و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ گشتی یه‌‌ک رێز‌‌‌ی وته‌‌بایی خۆیان بپارێزن.

جێی باسه‌ که‌ ئه‌وحیزب ‌‌و رێکخراوانه‌‌ی خۆاره‌‌وه‌‌ په‌یامی هاو خه‌‌می خۆیان به‌و له‌و کۆڕیاده‌ دا‌ پێشکه‌ش کرد :
یه‌کیتی نیشتیمانی کۆردستان- سوئیس
پارتی دیمۆکراتی کوردستان- سوئیس
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کومیته‌‌ی سوئیس
پارتی یه‌‌کیتی دیموکراتی کوردستان کوردی سوریه
په‌یامی په‌‌رلمانتارانی نه‌‌ته‌‌وه‌‌‌ هه‌‌ره‌‌شه‌‌لێ کراوه‌‌‌کان له‌‌ سوئیس بۆ ئه‌‌م یاده

حیزبی دێمۆکراتی کوردستان / کومیته‌‌ی سوئیس به‌‌شی راگه‌‌یاندن
18/3/2011
yadi-halabja-swis.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 903 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact