. . . .


16 Mar 2011

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حدک له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی شورای مافی م??


ناوه‌ندی هه‌واڵ- سویس: رۆژانی 14 و 15ی مارس هه‌یئه‌تێکی حدک له له هاورێیان گوڵاله شه‌ڕه‌فکه‌‌ندی، کاوه ئاهه‌نگه‌ری، عه‌زیز ئه‌حمه‌دی‌، ئاره‌زوو که‌ریمپوور و به‌هار ئیبراهیمی له کۆبوونه‌وه‌ ودانیشتنه‌کانی جانبی خولی شانزده‌یه‌می شورای مافی مرۆڤ به‌شداریان کرد. شایانی باسه که له کۆنفرانسه‌کانی جانبیدا بابه‌تی جۆراوجۆر دێنه به‌رباس. له کۆنفرانسه‌کانی '' ئیسلاموفوبیا'' و '' هێزی ژن له ئیسلامدا'' هه‌یئه‌تی حدک به‌شداری کرد و چالاکانه به‌رپه‌رچی ته‌بلیغاتی ناراستی نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامیان ده‌داوه که چه‌واشه‌کارانه ده‌یانه‌ویست وێنایه‌کی ناراست له ئێران و موسڵمانان و ژنانی ئێران بده‌ن به به‌شداربووان. له‌م دوو کۆنفرانسه‌دا هاورێ گوڵاڵه شه‌ره‌فکه‌ندی چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد که به‌شدارانی کۆنفرانسه‌کان به گه‌رمی پیشوازیان لێکرد.
هه‌روه‌ها رۆژی 15ی مارس له لایه‌ن رێکخراوی ''زودویند'' ه‌وه کۆنفرانسێک بۆ باس له‌سه‌ر ئیتنیکه‌کان له ئێراندا به‌ڕێوه‌چوو که له‌م کۆنفرانسه‌دا هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری وتارێکی پێشکه‌شکرد.
هاورێ کاوه له وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌یکرد که پیشێلکاری مافی مرۆڤ له ئێراندا ته‌نیا به‌و هۆیه نیه که کۆماری ئیسلامی هه‌یه، به‌ڵکوو، کورد، تورک، عه‌ره‌ب، به‌لووچ، سوننی، به‌هایی و ناموسڵمان بوون و بگره ژن بوونیش هۆکاری له ئارادابوونی ئیستیبداده له ئێران. بۆیه لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه، ئایا به دوای رووخانی ئه‌م رژێمه ئێمه ئاماده‌گی به‌رێوه‌بردنی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤمان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وه ئه‌رکی حیزب و رێکخراوه‌ دێموکرات و ئازادیخوازه‌کان، چالاکانی مافی مرۆڤ، هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌یه که به‌رامه‌به‌ر به داهاتووی وڵاته‌که‌یان هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ده‌که‌ن و پێویسته ذهنیت و مێنتالیته‌ی تاک و کۆمه‌ڵانی ئێرانی بۆ رێزدانان و قه‌بووڵی یه‌کتر ئه‌و جۆره‌ی که هه‌ن، ئاماده بکه‌ن و بۆ هه‌رچی نه‌هادینه‌کردنی دێموکراسی له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن. کاوه ئاهه‌نگه‌ری له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به لێکگرێدراوی چاره‌نووسی مرۆڤه‌کان و نه‌ته‌وه‌کان کرد و به پیویستی زانی نه‌ته‌وه‌کانی نێو ئێران به هاوکاری و هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کتر بۆ پێشڤه‌چوونی دێموکراسی و گه‌یشتن به دێموکراسی هه‌وڵ بده‌ن. هه‌روه‌ها ئاهه‌نگه‌ری داوای له به‌شداربووان کرد بۆ شه‌رمه‌زارکردن و به چالش کێشانی کۆماری ئیسلامی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، پشتیوانی له چالاکوانی مافی مرۆڤ موحه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند بکه‌ن.

هه‌روه‌ها رۆژی 15ی مارس هاورێیان گوڵاله شه‌‌ڕه‌فکه‌ندی و کاوه ئاهه‌نگه‌ری له سێیه‌مین '' دانیشتنی ژنێڤ بۆ دێموکراسی و مافی مرۆڤ'' به‌شداریان کرد. له‌م کۆڕه‌دا 19 چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسی له وڵاتانی جۆرواجۆری وه‌ک، باشوری سودان، چین، ڤیه‌تنام، زیمباوه، ئێران، میسر، تونێس، لیبی، تیبه‌ت،ئوگاندا، ڤێنێزۆئێلا، کوره‌ی باکوور و چه‌ند وڵات و نه‌ته‌وه‌ی دیکه به‌شداریان کرد و له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤی و دێموکراسی له وڵاتی خۆیاندا وتاریان پێشکه‌ش کرد. هه‌ر کام له‌م چالاکوانانه باسی روه‌شی سیاسی و ته‌جروبه‌کانی خۆی ده‌کرد و بههشدارانی زیاتر ئاگاداری وڵات و نه‌ته‌وه‌ک‌‌ی خۆی ده‌کرد. شایانی باسه که ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه به پشتیوانی زیاترله 20 رێکخراوی جیهانی و به به‌شداری نزیک به 200 رۆژنامه‌وان و نوێنه‌ری رێکخراو و بنیاتی جۆراوجۆر له سه‌راسه‌ری جیهاندا به‌‌ڕێوه‌چوو.
له‌م دانیشتنه‌دا موحه‌ممه‌د مسته‌فایی باسی له چۆنێتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ له ئێراندا کرد.
بۆ بینینی وێنه‌ی په‌یوه‌ندی دا کرته‌ لێره‌ بکه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 942 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact