. . . .


16 Mar 2011

ڕاپۆرتی ڕۆژی یه‌که‌می خۆپێشاندانی کومیته‌ی پشتیوانی له‌ خه‌با?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- سویس: له‌سه‌ر بانگه‌وازی کومیته‌‌ی پاریزگاری له‌‌خه‌‌‌باتی گه‌‌لانی ئێران له‌‌وڵاتی سوئیس بۆ مه‌‌حکوومکردنی پێشلکاری مافی مرۆڤ له‌‌لایه‌‌ن رژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی سوئیس به‌شداری خۆپێشاندانێک له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له ژنێڤ بوون.
ئه‌م خۆپێشاندانه هاوکاته له‌‌گه‌‌ڵ ١٦ هه‌‌مین کۆبۆنه‌‌وه‌‌ی شورای مافی مرۆڤی رێکخراوه‌ی نه‌‌ته‌‌وه‌‌یه‌‌ک گرتۆکان بۆ تاوتوێ کردنی باروودۆخی مافی مرۆڤ له وڵاتانی جۆراوجۆردا. به‌م بۆنه‌یه‌وه چالاکانی مافی مرۆڤ و ئه‌ندامانی حیزب و رێکخراوه کوردستانی و ئێرانی‌یه‌کان له‌‌رۆژی ٢ شه‌‌مه‌‌ رێکه‌‌‌وتی ١٤.٣.٢٠١١ خۆپێشاندانێکی هێمانه‌یان به‌ڕێوه‌برد.
له میانه‌ی خۆپێشاندانه‌که‌دا هاورێیان کاوه ئاهه‌نگه‌ری له لایه‌ن حیزبه‌وه وتارێکی پێشکه‌ش کرد و له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به یه‌کنه‌گرتن و ته‌فره‌قه‌ی ئوپوزیسیون وه‌ک سه‌ره‌کیترین هۆکاری مانه‌وه‌ی رژێمی کۆماری ئیسلامی کرد. کاوه ئاهه‌نگه‌ری داوای له ئێرانیان به گشتی و ئوپوزیسیونی کۆماری ئیسلامی به تایبه‌تی کرد که به نیسبه‌ت پێشێلکارییه‌کانی مافی مرڤ له هه‌ر شوێنێکی هه‌ستیار بن و دژه‌کرده‌وه نیشان بده‌ن. ئێعدامی مرۆڤێک له کوردستان بێ‌رێزیه به که‌سایه‌تی هه‌موو ئێرانیه‌که و پێویسته هه‌ر ئێرانیه‌کی ئازادیخواز مه‌حکوومی بکات. هاورێ ئاهه‌نگه‌ری له درێژه‌دا باسی له‌وه کرد که ژیانی نه‌ته‌وه و مرۆڤه‌کانی نێو ئێران به‌یه‌که‌‌وه په‌یوه‌ستن و له‌سه‌ر یه‌کتر شوێندانه‌رن هه‌بۆیه هه‌موومان پێکه‌وه ده‌بێ به‌رامبه‌ر پێشێلکاری مافی مرۆڤ له هه‌ر سووچ و شوێنێکی ئێران بێ ده‌بێ هه‌ڵوێست بگرین.
هه‌روه‌ها هاورێ گوڵاله شه‌ره‌فکه‌ندی سه‌باره‌ت به باروودۆخی مافی مرۆڤ و ئه‌رک کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌رکی رێخراوه جیهانییه‌کان نیسبه‌ت به پێشێلکاری مافی مرۆڤ له ئێراندا وتارێکیان پێشکه‌ش کرد. به‌رێزیان باسی له‌وه‌کرد که بێده‌نگی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ل و ده‌رفه‌تی زیاتری بۆ کۆماری ئیسلامی ره‌خساندووه که بتوانێ به بێ‌شه‌رمی و خێراییه‌کی زیاتره‌وه مافی مرۆڤ پێشێل بکات. بۆیه داوا له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین که یار و پشتیوانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران بن و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیان.
هه‌ر له‌م خۆپێشاندانه کۆمه‌ڵێک په‌یام و وتار له لایه‌ن حیزب و رێکخراو و که‌سایه‌تی ئێرانی پێشکه‌ش‌کران و یه‌ک له‌وان په‌یامی کومیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگیری کوردستانی ئێران، دوکتور گوڵمراد مرادی، دکتور جمشید موشه‌یدی، ...هتد، بوو.
له کۆتاییدا به‌یاننامه‌ی کومیته‌‌ی برگری له مافی گه‌لانی ئێران- سوئیس به‌‌زمانی فه‌‌رانسی و فارسی
خوێندرایه‌وه که ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی له خۆ گرتبوو:
١- له‌‌چه‌‌ند خال دا که‌‌یه‌‌ک له‌‌وان ئازادی بێ ئه‌‌م لاو ئه‌‌ولای هه‌‌مو زیندانێانی سێاسی ومه‌‌ده‌‌نی ئێرانی
٢- به‌‌ره‌‌سمه‌‌یه‌‌ت ناسینی مافی چاره‌‌نوسی دێموکراتیکی نه‌‌‌‌ته‌‌وه‌‌کانی ژێر ده‌‌ستی یێران
٣- محاکمه‌‌ ودادگایی هه‌‌مو به‌‌رپرس وده‌‌ستگاه‌‌قه‌‌زایه‌‌کانی رژیمی دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران
٤- ئازادی حیزب وسه‌‌ندێکای کرێکاری ومه‌‌دنی که‌‌ له‌‌جارناماکانی مافی مرۆف ئی‌‌شاره‌‌ی پێ کراوه
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کومیته‌ی سوئیس
وێنه‌کانی ئه‌و ڕێپێوانه‌ لێره‌وه‌ ببینه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 459 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact