. . . .


13 Mar 2011

له‌ وڵاتی ئوتریش یادی هه‌ڵه‌بجه‌ و کۆمه‌ڵکوژی قامیشلوو کرایه‌و


ناوه‌ندی هه‌واڵ- ئوتریش: رۆژی 13/3/2011 له‌ لایه‌ن ڕیکخراوی چاک له‌وییه‌نی پایته‌ختی وڵاتی ئوتریش بۆ به‌رز ڕاگرتنی ساڵڕۆژی شه‌هیدکردنی و شه‌هیدانی قامیشلو دا، کۆڕیادیکی به‌ڕێوه‌ برد.
هه‌یئه‌تێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیته‌ی ئوتریش له‌ م ڕێوڕسمه‌ دا به‌شداری کرد و ڕێزیان له‌ ٥ هه‌زار شه‌هیدی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ و شه‌هیدانی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی شاری قامیشلووی ڕۆژئاوای کوردستان گرت.
به‌رنامه‌ی ئه‌م یاده‌ ڕۆژه‌ به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چو:
 سه‌ره‌تا ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ یادی شه‌هیدانی کوردستان به‌ تایبه‌تی شه‌هیدانی کۆمه‌ڵ کوژیه‌کان هه‌له‌بجه و قامیشلوو ڕاگه‌یه‌نرا.
 به‌خێر هێنانی به‌شداران له‌ لایه‌ن ناهیده‌ ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری چاک له‌ ڤییه‌ن
 خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی ڕێکخراوی چاک له‌ لایه‌ن مه‌جید سراج ئه‌ندامی چاک.
 په‌یامی یه‌کیه‌تی نیشتیامنی کوردستان
 په‌یامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان
 په‌یامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیته‌ی ئوتریش بۆ ئه‌م یاده‌ڕۆژه‌ له‌ لایه‌ن محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی.
 لێدوانێکی کورت له‌ سه‌ر 7 ساڵه‌ی جنایه‌تی به‌عسی سوریه‌ ده‌رحه‌ق به‌ ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ قامیشلوو له‌ لایه‌ن بونیاد له‌ پارتی یه‌کیه‌تی دیمۆکراتی کورد له‌ سورییه‌.
 لێدوانی گابار چایی ئه‌ندامی به‌ڕیوه‌به‌ری چاک له‌ باکوری کوردستان.
 په‌یامی فدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کان "فایکۆم".
جێی ئامژه‌یه‌ که‌ کۆمیته‌ی حدک له‌ وڵاتی ئوتریش به‌وپه‌ڕی دڵفراوانیه‌وه‌ هاوکاری ئه‌م یاده‌کۆڕه‌ی کردو هه‌روه‌ها به‌شی فیلم و دۆکومێنتی کۆمیته‌ ئه‌م به‌شه‌ له‌ کاره‌کانی خسته‌ سه‌رشانی خۆی.
پێویسته‌ بگوترێ که‌ ئه‌م کۆڕیاده‌ نزیکه‌ی 3 کاتژمێری خایاند و باس و لیدوانه‌کان له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رم و گوری به‌شداران ڕوبه‌ڕوو بوون و هیواداریان خواست که‌ له‌ داهاتوو دا ئه‌م کۆریادانه‌ له‌ چوارچێه‌وه‌یه‌کی به‌رین تردا بگیردرێن.
وێنه‌کانی ئه‌و کۆره‌ لێره‌وه‌ ببینه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1034 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact