. . . .


8 Mar 2011

کومیته‌ی مافی مرۆڤی پارله‌مانی به‌ریتانیا وه‌ڵامی حیزبی دێمۆکر?


پاش ئه‌وه‌ی که‌ نوێنه‌رایه‌تیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کورستان له‌ده‌ره‌وه‌ وڵات به‌رده‌وامن له‌ گه‌یاندنی ئازار و ژانه‌کانی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ ناوه‌نده‌ و کۆمه‌ڵه‌ جیهانییه‌کان ، هه‌ر له‌م ئارسته‌یه‌دا به‌رێز خالیدی عه‌زیزی سکرتێری حیزبی دێمۆکراتی کورستان نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی به‌رێز ئان کلود ئه‌ندامی پارلمانی بریتانیاو سه‌رۆکی مافی مرۆڤ له‌ پارله‌مانی به‌ریتانیا سازیدابوو، باسی ره‌وشی ناله‌باری زیندانیان و خه‌لکی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کرد که‌ رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له‌ژێر فشاردان و به‌رده‌وام رۆله‌کانی کورد ده‌خرێنه‌ زیندانه‌ تاریکه‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه‌.
کاک خالید له‌ به‌شێکی تری نامه‌که‌یدا باسی ره‌وشی ناله‌باری جه‌سته‌یی و روحی به‌رێز محه‌مه‌د سادقی که‌بوودوه‌ند سه‌رۆکی مافی مرۆڤی کوردستانی کرد که‌ له‌ زیندانی کۆماری ئیسلامی دایه‌ و داوی له‌ خانمی ئان کلۆد کرد که‌ له‌هه‌وڵی توانا دیپلۆماتیکه‌که‌نی خۆی به‌کاربێنێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کانه‌وه‌ په‌یگریی بکه‌ن بۆ باری ناله‌باری به‌رێز که‌بوودوه‌ند.
هه‌ر له‌و راستایه‌ به‌رێز ئان کلۆد نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا کرد و داوی لێکۆلینه‌وه‌ی زیاتر له‌ ره‌وشی به‌رێز محه‌مه‌د سادقی که‌بودوه‌ند و هه‌روه‌ها ره‌وشی ناله‌باری مافی مرۆڤ له‌ ئێران و کوردستان کرد و، له‌ ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کیش که‌‌ بۆ نووێنه‌رایه‌تی به‌ریتانیای حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ناردوه‌، به‌رێز ئان کلۆد ته‌کیدی کردۆته‌وه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ به‌شی مافی مرۆڤی پارله‌مانی به‌ریتانیا به‌ دواداچونی زیاتر ده‌که‌ین بۆ ئه‌م پێشێلکاریانه‌ی که‌ دژی مافی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێراندا ده‌کرێ.
به‌رێز مه‌ولود سواره‌ نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ به‌ریتانیا رایگه‌یاند که‌ ده‌فته‌ری به‌رێز ئان کلود به‌رده‌وام له‌ماوه‌ی رابردوو له‌ گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندی دابووه‌ و، ئێمه‌ش به‌پێی ئیمکانی که‌ هه‌مانبووه‌ به‌ڵگه‌ پێویسته‌کانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانمان به‌ده‌ست گه‌یاندوه‌.
نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ به‌ریتانیا
8ی مارسی 2010

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 3004 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact