. . . .


6 Mar 2011

بەڕێوەچوونی دوو خۆپیشاندان لە پاریس


١- رێپێوانێکى بەرین بە بۆنەى رۆژى جیهانیى ژنان
رۆژى شەممە 5ى مارس (14ى رەشەممە) رێپێوانێکى بەرین بە بەشداریى دەیان گرووپ و رێکخراوى لایەنگرى مافەکانى ژنان لە شارى پاریس بەڕێوەچوو.
رێپێوانەکە دواى 3 کاتژمێر و بە مانەوە و قسەکردن و دانى دروشم لە لایەن خۆپێشاندەران لە بەردەم باڵوێزخانەى ئەلجەزایر کۆتایى پێهات.
دواتر خۆپێشاندەران درێژەیان بە رێپێوانەکەیان دا و چوونە بەر دەرم باڵوێزخانەى میسر لەم شارە و دواى ماوەیەک مانەوە و گوتنەوەى دروشم بە پشتیوانى لە مافەکانى ژنان بەرەو باڵوێزخانەى ئەلجەزایر کەوتنەڕآ.
رێپێوانەکە کاتژمێر 2ى دوا نیوەڕۆ بە کاتى پاریس و بە کۆبوونەوەى دەیان گرووپ و رێکخراوى ئێرانى و فەرانسەیى و چەندین وڵاتى دیکەى لایەنگرى مافەکانى ژنان دەستى پێکرد. خۆپێشاندەران لە گۆڕەپانى مافى مرۆڤ لە ترۆکادێرۆوە دەستیان بە رێپێوان کرد و سەرەتا چوونە بەردەم باڵوێزخانەى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە پاریس و وێڕاى سوخەنڕانیى چەند کەس لە ئێرانییەکان لە بەردەم باڵوێزخانە بە دانى دروشمى مەرگ بۆ خامنەیى تووڕەیى خۆیان لە پێشێلکرانى بەردەوامى مافى مرۆڤ لە ئێران نیشان دا.


٢
رۆژى شەممە 14ى رەشەممە (5ى مارس) کورد و ئێرانییەکانى دانیشتووى پاریس خۆپێشاندانێکیان بۆ مەحکووم کردنى سەرکوتەکانى ئەم دواییانەى کۆمارى ئیسلامى لەدژى ناڕازییان بەڕێوەبرد.
خۆپێشاندانەکە دواى نزیک بە دوو کاتژمێر کۆتایى پێهات.
لە خۆپێشاندانەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانى کۆمیتەى حیزبى دێموکراتى کوردستان لە فەرانسەش تێیدا بەشدار بوون، وێڕاى باسکران لە هەلومەرجى خەباتکاران لە نێوخۆى وڵات و هەڵسوکەوتى بآ بەزەییانە و دواکەوتووانەى رێژیم لە بەرامبەر خەڵکى وەزاڵەهاتوو و راپەڕێوى ئێران، کۆمەڵێک دروشم بە زمانى فەرانسەوى دران و خۆپێشاندەران خوازیارى ئازادیى زیندانیانى سیاسى بوون.
خۆپێشاندانەکە کاتژمێر 6ى دوانیوەڕۆ بە کاتى پاریس و لە مەیدانى سەن میشێل و بە ئامادەبوونى ژماەیەکى بەرچاو لە کورد و ئێرانییەکانى دانیشتووى ئەم شارە بەڕێوەچوو.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 899 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact