. . . .


2 Mar 2011

پارلمانی به‌ریتانیا و کورده‌کان له‌ پانێلێکدا ڕه‌وشی گۆڕانکاری


ناوه‌ندی هه‌واڵ- بریتانیا: گۆرانکاریه‌که‌نی جیهان له‌ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابردوودا زۆر خێرا تر و به‌رچاوتر بوون و له‌ده‌یه‌کان و سه‌ده‌کانی رابردوو، ئه‌م گۆرانکارییانه‌ کاریگه‌ریه‌کی باشی له‌سه‌ر کوردستان وه‌ک ناوچه‌یه‌ک و کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌بووه‌. هه‌وڵه‌ دیپلۆماسیه‌کانی کورد له‌ وڵاتانی رۆژئاوا زۆر پڕره‌نگ تر و کاریگه‌رتر بوون، ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م کاریگه‌ریه‌ و ته‌سیرانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ کاری دیپلۆماسیه‌ و ده‌نگی کورد له‌ رۆژئاوا دروست بوونی هه‌ندێک ناوه‌ندی و کۆنفرانس و ده‌سته‌ی یه‌کگرتووی کورد له‌ وڵاتانی رۆژئاوا، ئه‌مه‌ش ده‌نگی کوردی باشتر به‌ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کان گه‌یاندووه‌.

یه‌کێک له‌و شوێنانه‌ی که‌ له‌ماوه‌ی رابردوو ده‌وری باشی هه‌بوو له‌ گه‌یاندنی ده‌نگی کورد له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ، کۆنفرانسی پارته‌ کوردستانیه‌کان له‌ به‌ریتانیایه‌ بووه‌.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رۆژی 1ی مارسی 2011 له‌ هۆلێ ژماره‌ 9ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌ کاتژمێری شه‌ش و نیو بۆ 9ی شه‌و بۆ زیاتر ناسناندی پرسی کورد به‌ دۆستان و دیپلۆماتکارانی ئه‌وروپایی و به‌ریتانیای کۆنفرانسی پارته‌ کوردستانیه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رینی پێکهێنا.

ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ژێر چاودێری به‌ڕیز جێرمی کوربین ئه‌ندامی پارلمانی به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها جێگری مافی مرۆڤ له‌ پارلمانی بریتانیا به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک بۆگیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان و به‌خێرهاتنی میوانه‌کان له‌لایه‌ن جێرمی کۆربین ده‌ستی پێکرد.
له‌دوایی دا به‌رێز "شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" به‌ نوێنه‌ریه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتارێکی پێشکه‌ش کرد، ئه‌و له‌ وتاره‌که‌یدا تیشکی خستبۆوه‌ سه‌ر رووداوه‌کانی ئه‌وداویه‌ی جیهانی به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌تی و گۆرانکاریه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی کوردستانی باشور، هه‌روه‌ها ئیشاره‌ئی به‌ خۆپێشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کردو خواستی خۆپێشانده‌رانی به‌رزنرخاند و به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا ته‌کیدی کردوه‌و که‌م خۆپێشاندانانه‌ ده‌بێ دور بن له‌ توندوتیژی و کاری تێکده‌رانه‌.
له‌دڕیژه‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌که‌دا کاک ئیحسان قادر به‌ نێونه‌ری کۆنفرانسی پارته‌ کوردستانیه‌کان وته‌یه‌کیان پێشکه‌ش کرد و به‌گشتی له‌سه‌ر کوردستان و ده‌سکه‌وته‌ به‌ده‌ست هاتووه‌کان و پاراستنی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ ته‌کید کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها کاک ئیحسان له‌درێژه‌ی باسه‌که‌یدا، باسی‌ وه‌زیفه‌و ئه‌رکه‌کانی کۆنفرانسی پارته‌ کوردستانیه‌کانی و گرینگی پێکهێنانی ئه‌م ناوه‌ندی به‌رز نرخاند و پێویست زیاتر هاوکاریی هێزه‌ کوردستانیه‌کانی ته‌کیدی کرده‌وه‌.

پاشان له‌ لایه‌ن به‌رێز جێرمی کۆربین، په‌یامی سکرتیری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌رێز خالید عه‌زیزی خوێندرایه‌وه‌. عه‌زیزی نه‌یتوانیبوو به‌شداری کۆنفرانسه‌که‌ بێ.
به‌رێز عه‌زیزی له‌ سه‌ره‌تای په‌یامه‌که‌دا باسی پێکهێنانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌و سوپاسی پێکهێنه‌رانی کردبوو و نووسیبوی" زۆر به‌داخم که ناتوانم ئه‌مڕۆ له رێوره‌سمی راگه‌یاندنی کۆنفرانسی هه‌موو حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵتان بم. ئه‌گه‌رچی له‌وێ نیم، به‌ڵام خۆم و حیزبه‌كه‌م به‌ته‌واوی پشتیوانی له پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی کۆمیته‌یه‌کی دائیمی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو حیزبه‌کانی کوردستان له‌ژێر چه‌ترێکدا ده‌که‌ین.
له‌به‌شێکی تری په‌یامه‌که‌ی دا عه‌زیزی ئیشاره‌ی به‌ رووداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئیران کردبوو، نووسیبووی" ئه‌م رۆژانه زوومی مێدیاکان و سه‌رنجی بیروڕای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی له‌و راپه‌ڕینه خه‌ڵکییانه چه‌قیوه که له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا به‌دژی دیکتاتۆرییه‌ کۆن باو و حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌کان وه‌ڕێ که‌وتوون. له‌کاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری ئێرانیش شاهیدی هه‌مان سه‌رنجی مێدیا و بیروڕای گشتی بووین. سه‌ره‌ڕای ترساندنی خه‌ڵک و هه‌ڕه‌شه‌ی زیندان و ئێعدام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی ئه‌و وڵاته به‌و رووداوانه‌ی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا دڵگه‌رم و هیوادارن".
له‌درێژه‌ی په‌یامه‌که‌ی دا به‌رێز خالیدی عه‌زیزی تیشکی خستبووه‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌م دوایانه‌وه‌ و خه‌باتی 30 ساڵه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و نووسیبووی" خه‌ڵکی کوردستانی ئێران له خۆپێشاندانه‌کانی شار و ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان‌ و ئێران‌دا به‌شدار بوون بۆ ئه‌وه‌ی داوای ژیانێکی باشتر و دێموکراسی و ئازادی بکه‌ن. ئه‌وه‌ی ئه‌وان داوای ده‌که‌ن بریتییه له حکومه‌تێک که هی خۆیان بێ و له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی و نه‌ژادی و جینسی جیاوازی له‌نێوان هاووڵاتییان دانه‌نێ. رێژیمی ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌چه‌وسێنێته‌وه که کوردن و ویستی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیان هه‌یه. ئێمه ئێستا گه‌یشتوونه‌‌ته خاڵێکی گرینگی وه‌رچه‌رخان. رێژیمه دیکتاتۆره‌کان یه‌ک له‌دوای یه‌ک به‌هۆی راپه‌ڕینی خه‌ڵکییه‌وه ده‌ڕووخێن. ئێمه وه‌ک حیزبی دێموکڕاتی کوردستان شێلگیرانه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێکخراوه‌ کوردییه‌کانی دیکه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌ک دروست بکه‌ین که بتوانێ له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی رێژیمی ئێران‌دا دیفاع له خه‌ڵکه‌که‌مان بکا و رێبه‌رایه‌تیی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵک بکا".
له‌ کۆتایی په‌یامه‌که‌ی دا به‌ریز عه‌زیزی باسی به‌رپرسیاریه‌تی حیزبه‌که‌ی کردبوو و تواناکان و هه‌وله‌کانیان بۆ یه‌کگرتوویی زیاتر ماڵی کورد هه‌وڵ ده‌ده‌ن و نووسیبوویی" ئێمه به‌هه‌ست کردن به‌و به‌رپرسیارێتییه قورسه که مێژووی گه‌له‌که‌مان خستوویه‌ته سه‌ر شانمان، له‌مه‌ودوا بۆ ئه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵدێنینه‌وه که به یه‌کگرتوویی‌یه‌وه به‌ره‌وڕووی داهاتوو ببینه‌وه. ئێمه ته‌نیا له رێگای هاوخه‌باتی و هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ل دۆسته‌کانمان له ئێران و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا ده‌توانین به ئێرانێکی دێموکراتیک و فێدراڵ که له‌ودا مافی هه‌مووان یه‌کسان بێ و مافی کورده‌کان وه‌دی هاتبێ بگه‌ین. نه‌خشی پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ یارمه‌تیدان به روودانی ئاڵوگۆڕی راسته‌قینه یه‌کجار زۆر گرینگه. هیوادارم له‌و باره‌وه بتوانین له‌سه‌ر پشتیوانی و هاوپێوه‌ندیی ئێوه حیساب بکه‌ین".
پاشان داوا له‌ به‌رێز کاک عه‌بدوڵلا موهته‌دی سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران کرد که‌ په‌یامه‌که‌یان پێشکه‌ش بکات .
سه‌ره‌تا به‌رێز موهته‌دی له په‌یامه‌که‌یدا زۆر سپاسی به‌رێز جێرمی کۆربین کرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هاوکار و دۆستی کوردان بووه‌ و گوتی" ئیجازه‌م پێبده‌ن که‌ به‌و په‌ڕی رێز و ئیعترامه‌وه‌ سپاسی ئه‌و به‌رێزانه‌ بکه‌م بۆ پێکهێنانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌، رێزی تایبه‌ت بۆ جێرمی کۆربین سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ و دۆست و پشتیوانی کورده‌کان له‌ماوه‌ی رابردوودا و هه‌روه‌ها هاوکار بۆ ئه‌وه‌ی که‌ کورده‌کان به‌ حه‌ق و داخوازیه‌کانی خۆیان بگه‌ن و، لێره‌دا به‌ پێویست ده‌زانم که‌ سپاسی به‌رێز کاک ئیحسان قادر دۆست و هاوکارو چالاکی ماندوونه‌ناسی بکه‌م و سپاسی ماندوونه‌بوونی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌بکه‌م که‌ ئێمه‌ی له‌ ده‌وری یه‌ک کۆکردۆته‌وه‌".
به‌رێز موهته‌دی له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی له‌ کورده‌کان کرد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گرینگی کاری کۆنفرانسه‌کان کرد له‌م بواره‌داو و گوتی"له‌ راستی دا کێشه‌ی کورده‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست یه‌کێکه‌ له‌ پرسیاره‌ سیاسیه‌ حه‌ل نه‌کراوه‌کانی ناوچه‌ و جیهان و پێویست گرینگی کاری ئه‌م کۆنفرانسانه‌ له‌کاتێک دا ده‌رده‌که‌وێت که‌ بتوانین به‌یه‌که‌وه‌ کێشه‌کان له‌ قالبی ناوچه‌ ده‌ربێنین و بیکه‌ینه‌ کێشه‌یه‌کی جیهانی".
له‌دڕیژه‌دا به‌رێز موهته‌دی باسی جولانه‌وه‌ی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردو گوتی" کورده‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ دانیشتوانی نزیک به‌ 10 میلیۆن نه‌فه‌ری که‌ له‌ چوار ئۆستانی رۆئاوای ئێراندا ده‌ژین ، تاکو ئێستا له‌ بچوکترین حه‌قی مرۆڤی خۆیان بێ به‌شن و ئه‌وان ته‌نها ئیجازه‌یان نیه‌ که‌ زمانی دایک بخوێن و ناتوانن له‌ پرۆژه‌ی بچوکه‌کانی سه‌رمایه‌گوزاریدا به‌شداربن ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌ بۆ ماوی سێ ده‌یه‌یه‌ که‌ به‌توونترین شێوه‌ ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌ ".
به‌رێز موهته‌دی باسی جیاوازی خه‌باتی کورد له‌گه‌ڵ باقی نه‌ته‌وه‌کانی تری ناوچه‌که‌ کرد و گوتی"له‌هه‌مانکاتدا جولانه‌وه‌ی کورد که‌ جولانه‌وه‌یه‌کی دێمۆکرات و سکولار و ئازاد و دوره‌ له‌ توندره‌وی و ترۆریسم و توندوتیژی نواندن به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بووه‌ ، ئه‌مه‌ هۆکارانه‌ جولانه‌وه‌ی کورد له‌ باقی جولانه‌وه‌کانی تری ناوچه‌که‌ جیاوازتر ده‌کاته‌وه‌".

له‌درێژه‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌م په‌یامانه‌ پێشکه‌ش کران:
په‌یامی پارتی سۆسیالیستی کوردستان له‌ لایه‌ن کاک جودی دباکوگلو
په‌یامی پارتی یه‌کیه‌تی دێموکراتی کوردی سوریه له‌لایه‌ن ‌ کاک عارف جه‌بۆ ووته‌بێژ و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن
په‌یامی پارتی دێموکراتی کوردستانی باکور له‌ لایه‌ن هه‌فال ئۆزگان
په‌یامی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌لاتی کوردستان له‌ لایه‌ن کاک ره‌حیم ده‌ستیار ئه‌ندامی به‌رێوه‌به‌ری یه‌کیه‌تی لاوان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێش کرا.

به‌شی کۆتایی بۆ پرسیار وه‌ڵام دیاری کرابوو که‌ چه‌ندی پرسیار له‌ لایه‌ن به‌شدار بووانه‌وه‌ ئاراسته‌ی پانێله‌که‌ کران و له‌دوایی دا وه‌لامی پرسیاره‌کان دراوه‌ته‌وه‌.

‌حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و کنفرانسه‌ چالاکانه‌ به‌شداریان و کردو و هه‌یئه‌تێك به‌سه‌رپه‌رستی بەڕێز مه‌ولود سواره‌ نوێنه‌ری حیزب له‌ بریتانیا که‌ پێكهاتبوو له‌ ‌ به‌رێزان هیوا ره‌زایی، ڕزگار قادر زاده‌ و فه‌ریدون معروفی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی بریتانیا، یونس موکری بەرپرسی کۆمیتەی لەندەن، کیوان شێرزاد به‌رپرسی کۆمیته‌ی برمینگهام، دیاکۆ نوری سیاسیاهی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی له‌نده‌ن و هه‌روه‌ها عبدالله‌ ئه‌مینی و عبدالخالق خورشیدی ئه‌ندامانی حیزب له‌ بریتانیا به‌شدار بوون بۆ زیاتر ناساندنی دۆزی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌ لایه‌ن کنفرانسی پارته‌ کوردستانیه‌کان نامیلکه‌یه‌ك ئاماده‌ کرابوو بۆ به‌شداربووان که‌ پێویسته‌ لێره‌دا سوپاس و پێزانینی کۆنفرانسی پارته‌ کوردستانیه‌کان له‌ کاک ئاگری باڵه‌کی که‌ له‌ دیزانین و ڕێکوپێك کردنی بوکلێتی کوردستانی دابه‌ش کراو دا زه‌حمه‌تێکی زۆریان کێشا بکه‌ین و‌ کاره‌که‌یان جێگای رێزو پێزانینمانه.

نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ بریتانیا
2ی مارسی 2011
بۆ بینینی وێنه‌کانی ئه‌و کۆنفڕانسه‌‌ کرته‌ لێره‌ بکه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2972 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact