. . . .


2 Mar 2011

بەڕێوەچوونی رێورەسمی ٨ی مارس لە شاری توروکو


ناوەندی هەواڵ - فینلاند: یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ولاتی فینلەند بۆ رێز لێنان لە 8 ی مارس، رۆژی جیهانی ژن، شەو ئاهەنگێکی بۆ ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی ئەم رێکخراوەیە، پێک هێنا. شەوئاهەنگەکە ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٦/٢/٢٠١ لە شاری تورکو پێک هات.
دەستپێکی بەرنامەکە بە یەک دەقیقە بێدەنگی بۆ رێز لێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای ئازادی و نیشاندانی فلمێکی دکۆمینتی لە بابەت خەباتی ژنان بۆ دابین کردنی مافەکانیان لە ولاتانی جیهان، دەستی پێ کرد. پاشان پەیامی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ولاتی فینلەند لە لایەن شەهێن زادئەحمەد، بەرپرسی ئەم رێکخراوە پێشکەش کرا. دواتر پەیامی هێزە سیاسیەکانی کوردستان لە ولاتی فینلەند لە لایەن بەرێز کاک بەشیر ئەمیرخانی خوێندرایەوە و پەیامی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و گۆرانخوازانی شاری تورکو پێشکەش بە بەرێوەبەریی ئەم بەرنامەیە کرا.
درێژەی بەرنامەکە بە خوێندنەوەی شێعرێک لە لایەن فرمێسک عەلی رازایەوەو بەهارە قادری چەند پەخشان و شێعری بە بۆنەی رۆژی ژن پێشکەش کرد.
بەشی دووهەمی شەوئاهەنگەکە بە دەنگی خۆشی هونەرمەند نیاز شەیداو شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران رازایەوە کە تا کاتژمێر یەکی نیوە شەوی خاند.
شایانی باسە سەدان کەس لە ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز لە شارەکانی دورو نیزیکی فینلاندەوە لەم بۆنەیەدا بەشداریان کرد و شکۆیەکی زیاتریان بە شەوئاهەنگەکە بەخشی.
وێنە هەواڵی شەوئاهەنگەکە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1391 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact