. . . .


20 Feb 2011

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حیزب له جه‌ژنی ساڵوه‌گه‌ڕی چڵ ساڵه‌ی بزو?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- ئاڵمان: رۆژی شه‌می رێکه‌وتی نۆزده‌ی فوریه‌ی 2011 مێزگرد و جه‌ژنێک له لایه‌ن دوو رێکخراوی یه‌کێتی ئیتحادی فدائیان خه‌ڵکی ئێران و سازمان فدائیان خلق ئێران (اکثریت) به بۆنه‌ی چڵ‌ساڵه‌ی ده‌ستپێکی بزووتنه‌وه‌ی فدائیانی خه‌ڵقی ئێران له کۆڵنی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م به‌رنامه‌یه که له به‌شی مێزگرد و جه‌ژن پێکهاتبوو، بۆ یه‌که‌م جار دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین سال به‌سه‌ر له‌تبوون و جیابوونه‌وه‌کانی نێو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و فدائیانی ئێران، وه‌ک ده‌ستپێکی پرۆژه‌ی یه‌کگرتن له لایه‌ن دورێکخراوی سازمان اتحاد فدائیان و سازمان فدائیان (اکثرئت) ه‌وه به‌رێوه‌چوو.له به‌شی مێزگرده‌که‌دا چه‌ند که‌سایه‌تی وه‌ک: په‌رویز نه‌ویدی، بێهروز خه‌لیق، ره‌سوول ئازه‌رنووش، مه‌جید عبدالرحیم‌پوور، ئه‌میر مومبینی، مه‌سعود فه‌تحی، میهه‌ن جزه‌نی وتاریان پێشکه‌ش کرد و دواتر به‌شی پرسیار و وڵام به‌ڕێوه‌چوو. له کۆتاییدا به‌شی هوونه‌ری و مۆسیقا به‌رێوه‌چوو.شایانی باسه هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان که له هاورێیان کاوه ئاهه‌نگه‌ری و سوڵتان گوڵاوی پیکهاتبوو به‌شداری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌بوو.
alman-chrikakan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 908 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact