. . . .


15 Feb 2011

کۆبونه‌‌وه‌ی حیزب و ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان له ڕۆژئاوای کانادا


ناوه‌ندی هه‌واڵ- ڕۆژئاوای کانادا: له درێژه‌ی زه‌نجیره چاو پێکه‌وتنه‌کانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌ کوردستانیه‌کان له دوو حه‌وتووی ڕابردوودا، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 13ی فیوریه‌ی 2011ی زایینی کات ژمێر 7ی ئێواره، بۆ جاری سێهه‌م له لایه‌ن 6 حیزبی کوردستانی بۆ ماوه‌ی 3 کاتژمێرکۆبونه‌وه‌یه‌ک رێکخرا. له‌و کۆبونه‌وه‌دا وێڕای بڕیاردان بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی یادی نه‌و‌رۆز له 20 مارسی 2011ی زایینی، هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شدار بوو له‌و کۆبونه‌وه ‌دا وێڕای ئاڵ وگۆێ کردنی بیروڕاکان هه‌موو لایه‌ک پێداگر بوون له هاوکاری و هه‌وڵ دان بۆ یه‌کگرتووی و یه‌ک ڕیزی کوردانی دانیشتیوی رۆژئاوای کانادا.
پێویسته بگوتریه‌ له لایه‌ن کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڕۆژئاوای کانادا، ئه‌نوه‌ر که‌ریمی به‌رپرسی کومیته‌ی‌ حیزب له‌و کۆبونه‌وه‌دا به‌شدار بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کومیته‌ی ڕۆژئاوای کانادا 14ی فیوریه‌ی 2011ی زایینی
k-r-kobunawa.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2910 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact