. . . .


14 Feb 2011

له‌ ده‌یه‌ی به‌گژا چوونه‌وه‌ی سێداره‌ دا ڕێپیوانێک له‌ واشنگ


ناوه‌ندی هه‌واڵ- ئه‌مریکا: ڕۆژی شه ممه‌ ٢-١٢-٢٠١١كاتژمیر ٢ تا ٥ی پاشنیوه‌ڕۆ خۆپیشاندانیكی گه‌وره له به‌ر ده‌م ده‌فته‌ری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كوماری ئیسلامی ئیران،له شاری واشینگتون پایته‌ختی وڵاته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه چوو .
ئه‌م خۆپیشاندانه كه به دژی كوماری سێداره‌ی ئێران و بۆ ئیدانه و مه‌حكوم كردنی سیاسه‌ته دژی گه‌لیه‌كانی ئه‌و حكومه‌ته و ئیعدام و زیندان و شكنجه‌ی ڕۆڵه‌كانی گه‌لانی ئیران به‌ڕێوه چوو،به سه‌دان كه‌س تێدا به‌شداربوون له كوردان و ئێرانیه‌كانی دانیشتوانی واشینگتون و ده‌ورووبه‌ری،خۆپیشاندانه‌كه به‌سه‌دان ئاڵا و وینه‌ی ئێعدام كراوان و پلاكارتی جوراوجور ڕازابووه‌ و به زمانه‌كانی فارسی و ئینگلیزی دروشمیان ده‌دا.
پێویسته بگوتری كه له‌م خۆپیشاندانه دا ژماره‌یه‌كی زور له ئه‌ندامان و لایانگران و دۆستانی حیزبی دیموكراتی كوردستان و كوردانی به‌شه‌كانی تری كوردستان چالاكانه به شداریان تیدا كرد و به به‌رزكردنه وه ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و وێنه‌ی ئیعدام كراوان و ڕۆڵه به شه‌ره‌فه‌كانی كوردستان و دروشم و پلاكارتی جوراوجور خوپیشاندانه‌كه‌یان ڕازاندبووه و بێ بڕانه‌وه دروشمیان ده‌دا.
بۆ بینینی وێنه‌کان کرته‌ لیره‌ بکه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1026 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact