. . . .


13 Feb 2011

له‌ بێرنی وڵاتی سویس ڕێپێوان دژی سێداره‌ و ئێعدام له‌ ئێراندا به‌ڕ


ناوه‌ندی هه‌واڵ-سویس: هه‌‌روه‌ک له‌‌بانگه‌وازی پێشوو‌‌ی کومیته‌ی دیفاع له‌‌خه‌‌بات گه‌‌لانی ئێران له‌‌ وڵاتی سوئیس دا هاتبوو شه‌‌ممه‌‌ رێکه‌‌وتی 12.2.2011 له‌‌شاری بێرن پایه‌‌ته‌‌ختی ئه‌و وڵاته‌‌ له‌‌ مه‌‌یدانی هه‌‌لۆێتێا پڵاتز له‌‌کاتژمێر 2 تا 4 ی پاشنیوه‌رۆ خۆ‌‌ پێشاندانێکی هێمنانه‌‌ به‌‌ به‌‌شداری زیاتر له‌‌ 200 که‌‌س و چه‌‌ندین لایه‌‌نی سیاسی و مه‌‌دنی کورد و ئێرانی ‌‌‌ به ‌‌ بۆنه‌‌ی 32‌‌ساله‌‌ی حاکمیه‌تی ڕه‌شی کوماری ئیسلامی به‌‌سه‌‌ر گه‌لانی ئێران‌‌دا و شه‌‌كنجه‌ و ئێعدا‌‌م و قه‌‌ڵا چۆکردن و تێرور ‌ده‌‌ستی پێ کرد.
له‌‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕێبه‌‌رایه‌‌تی حزبی دێموکراتی کوردستان و بانگه‌وازی با دیه‌‌ی فه‌‌جر بکه‌ینه‌‌ رۆژ‌ی خه‌‌بات و تێکۆشان به‌‌دژی ئێعدام حیزبی دێموکراتی کوردستان کومیته‌ی سوئیسش هه‌ر له‌‌ و پێوه‌‌ندیه‌ دا بانگهێشتی هه‌موو لایه‌‌نه‌‌نه ‌‌سیاسییه‌ کورد و ئێرانییه‌کانی کرد تا به‌‌شداربن و‌‌ ح.د.ک کومیته‌‌ی سویس ویرای ئه‌‌ندامان و لاینگران و دۆستانی له‌م وڵاته‌‌ چالاکانه‌‌ به‌شداریان کرد و به‌‌دروشم و نوسراوه و پۆستێری شه‌‌هیدانی و زیندانیانی سیاسی کورد و چالاکانی مه‌‌دنی و ئارمی حیزب تایبه‌ت به‌‌و رۆژه ‌‌و به‌‌ هه‌‌ڵ گرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان هاتنه‌‌ مه‌‌یدان .
شایانی باسه‌‌ خۆپێشاندان به‌‌ برینی رێگایه‌کی دور و درێژ له‌‌ناوشاری بێرن و به‌‌کوتنه‌‌وه‌‌ی دروشمی مه‌رگ بۆ دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی و نا بۆ ئێعدام و کوشتنی خه‌‌ڵکی مه‌‌ده‌‌نی به‌‌ره‌‌و مه‌‌یدانی گه‌‌وره‌‌ی شار له‌‌نیزیک ویستگه‌ی قه‌‌تار و پڕهاتووچۆترین مه‌‌یدانی شار وه‌‌رێ که‌‌وتن و ‌‌پاشان له‌‌وی ڕاوه‌‌ستان و په‌‌یامی کومیته‌‌ی دیفاع له‌گه‌‌لانی ئێران به‌‌زمانی کوردی له‌‌لایه‌‌ن مه‌‌لا عه‌زیز ئه‌‌حمه‌‌دی و به‌‌‌زمانی فارسی‌‌ له‌‌ لایه‌‌ن خالید حوسێنزاده‌وه‌ پێشکه‌‌ش کرا.
پاشان بڕیارنامه‌‌ و داوکاری خۆ‌‌پێشانده‌‌ران که‌‌ تێدا هاتبوو زیندانی سیاسی نابێ ئێعدام بکرێ و ئێعدام و شکه‌‌نجه‌‌ ده‌‌بێ هه‌‌ڵ بگێرێ به‌‌ ڕه‌‌سمی ناسینی مافی نه‌‌ته‌‌وه‌‌کانی ژێرده‌‌ستی ئێران و مافی که‌‌مینه‌‌ ئاینییه‌کان ده‌‌بێ به‌‌ڕه‌‌سمی بناسرێت، له‌‌ لایه‌‌ن خانمی سودابه‌‌ پێشکه‌‌ش کرا و بڕیارنامه‌‌ و داوکاری به‌‌زمانی ئالمانی که‌‌ تێدا جه‌‌نایه‌‌‌‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی باس کرا بوو له‌نێو خه‌‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ دا بڵاو کرایه‌‌وه. هه‌‌روه‌‌ها به‌‌یاننامه‌‌ی کومیته‌‌ی ناوه‌‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌‌ بۆنه‌‌ی ساڵرۆژی سه‌‌رکه‌‌وتنی گه‌‌لانی ئێران به‌‌زمانی فارسی و ئاڵمانی که‌‌ له‌‌لایه‌ن کومیته‌‌ی سویسی حیزبه‌‌وه‌‌ ئاماده‌‌ کرابوو له‌‌ نێو به‌‌شداربووان و خه‌‌لک دا بڵاو کرایه‌وه. پێویست به‌ ئاماژه‌یه‌ که‌ له‌‌به‌‌رکه‌می کات ته‌‌نیا ئه‌‌و حیزب و لایه‌‌نانه‌ی که‌‌ئاماده‌‌ بوون په‌‌یام و ناویان له‌‌ لایه‌‌ن به‌‌ڕێوه‌‌به‌‌ری به‌رنامه‌‌ دوکتوور موشه‌‌یدی خوێندرایه‌‌وه و سوپاسیان لێ کرا.
شایانی باسه‌‌ یه‌‌کێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌‌ڵاتی کوردستان کومیته‌‌ی سویس چالاکانه‌‌ به‌‌شدار بوون و له‌‌ به‌‌ڕێوه‌‌بردن و پارێزگاری هێمنی دا هاوکار بوون.
لایه‌‌نه‌‌کانی به‌‌شدار:
1- حیزبی دێموکراتی کوردستان -- کومیته‌ی سوئیس
2- مامۆستا فه‌‌وزی ڕه‌‌مزی شاعیر و ئه‌‌دیب و دۆستی حیزبی دێمـوکراتی کوردستان
3-کانونی دێموکراتیکی په‌‌نابه‌‌رانی ئێرانی
4- کومه‌‌ڵه‌‌ی زه‌‌حمه‌‌تکێشانی کوردستانی ئێران -- کومیته‌‌ی سوئیس
5 ئیتحادی فێداییانی خه‌‌ڵک ئێران -- کومیته‌‌ی سوئیس
6- حیزبی سوسیالستی ئێران-- کومیته‌‌ی سوئیس
7 - حیزبی کمونیستی کارگه‌‌ری ئێران-- کومیته‌‌ی سوئیس
بۆ بینینی وێنه‌کان کرته‌ لێره‌ بکه‌

چه‌ند دیمه‌نێک له‌ خۆپیشاندانی بێرن- سویس

به‌یامی کومیته‌ی دیفاع له‌ گه‌لانی ئێران له‌ لایه‌ن م.عه‌زیز ئه‌حمه‌دی

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1150 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact